Skip to the content

سەرۆکی حکومەت په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ ‌هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریقا‌ پێگه‌یشت

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە 1/26 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە برێت مەکگورک، هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریقا‌ ‌پێگەیشت.لە پەیوەندییەکەدا، برێت مەکگورک ، تیشکی خستە سەردانی ئەم دواییەی بۆ بەغدا و هەولێر و گفتوگۆکانی سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ...

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له‌ كونسولى نوێى به‌ريتانيا دەکات

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 1/26 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ڕۆزى كه‌يڤ كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد. سه‌رۆكی حکومەت پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونی لێکرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتگيرييه‌كى حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسوڵی نوێ دەربڕی لە پێناو برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان بەریتانیا و هەرێمی ک ...

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له‌ شاندێكى ئه‌ڵمانى دەکات

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 1/26 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ تۆبياس ليندنه‌ر وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد. وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، کورتەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو، ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرد و خواستی وڵاتەکەشی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ ‌هاوئاهەنگکاریی تایبەتی سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا پێگه‌یشت

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئامۆس هۆکستین هاوئاهەنگکاریی تایبەتی سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا بۆ ژێرخانى جيهانى و ئاسايشى وزه‌ ‌پێگەیشت.لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت باسی لە دوا سەردانی خۆی کرد بۆ بەغدا لە ڕۆژی 1/11 و کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئەمەش دەقەکەیەتی:بەڕێز دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستانبە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئەسکەندەر مەحمود)ی مامی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و د ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوی بە چەندین سەرۆک و سەرکردەی جیهان دەکەوێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/19 لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس ، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، به‌شداری له‌ نیوەڕۆخوانێك كرد كه‌ له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی بەناووبانگی ئه‌مەریکی واشتن پۆست ڕێكخرابوو به‌ ناوی ‘خوانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌’ .لەو نیوەڕۆخوانەدا ، چه‌ندین سه‌رۆك، سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كۆنگرێسمان و سیناتۆری ...