Skip to the content

سەرۆکی حکومەت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا بەرەو ئیمارات بەڕێ کەوت

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەڕێ کەوت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) کە ڕۆژانی 12/2-1 لە شاری دوبەی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان بەڕێوە دەچێت. سەرۆکی حکومەت بە بانگهێشتی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی ئیمارات و سەرۆکوەزیران و حا ...

پرۆسەی هەناردەکردنی هەنگوینی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد

* دوو تەن هەنگوینی هەرێمی کوردستان گەیشتە قەتەڕ لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەمەچەشنکردنی ئابووری و پاڵپشتیکردنی جووتیاران و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت، ئەمڕۆ چوارشەممە 11/29، دوو تەن هەنگوینی کوالیتیى بەرزی کوردستان لە ڕێگەی ئاسمانییەوە گەیشتە دەوڵەتی قەتەڕ.تا ئێستا تەنێک هەنگوین بە بازاڕە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق فرۆشر ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی فەڕەنسا دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 11/29، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ يان برێم كونسولى گشتيى نوێى فه‌ڕەنسا له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە کونسولی گشتی کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە پێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیى دوولایەنە دەربڕی.كونسولى گشتيى فەڕەنسا، ئاماژەی بەوە دا ک ...

سەرۆکی حکومەت: هیوادارم هاوکاری و هەماهەنگیی ئاژانسی جایکا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان فراوانتر ببێت

ئەمڕۆ سێشەممە 11/28 لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆنەیەکی تایبەت بە دامەزراندنی کۆمەڵەی دەرچووانی خولەکانی ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاریکاریى نێودەوڵەتی (جایکا) و کار و چالاکی و پرۆژەکانی ئاژانسەکە لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو.لە ڕێورەسمەکەدا کە باڵیۆزی ژاپۆن و بەڕێوەبەری ئاژانسی جايكا لە عێراق ئامادەی بوون، سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و وێڕای د ...

سەرۆکی حکومەت: ئەگەر خواستی ڕاستەقینە بۆ چارەسەری کێشەکان هەبێت ڕێگەی چارەسەر زۆرن

ئەمڕۆ سێشەممە 11/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، کارگەی ئاسنی ڤان ستیل-ی کردەوە.کارگەی ڤان ستیل، گەورەترین کارگەی ئاسن و شیشە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق کە لە لایەن گرووپی گەلیاوە جێبەجێ دەکرێت. سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کارگەکەدا، ئاماژەی بەوە دا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بە هاوکاری لەگەڵ کەرتی تای ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 11/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ڕیزا گونەی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا، گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کران و جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکان لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریکردن بۆ هاتووچۆ و گەشتکردن لە نێوان هەردوولادا کرا. تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تای ...