Skip to the content

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ پاتریارک كاردينال لویس ساكۆ دەکات

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 8/6 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ كاردینال لویس ساكۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد کە لە ژمارەیەک لە مەتڕانەکان پێکهاتبوو. له‌ دیدارەکەدا، پاتریارک کاردینال لویس ساکۆ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی حکومەت و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو پێشوازی و پشتیوانیەی لێیکراوە و ستایشی دۆخی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 8/3 مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ڤيلله‌ ڤاريۆلا باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو. سەرۆکی حکومەت، وێڕای سوپاسکردنی هاوکاریی وپشتیوانیی یەکێتیی ئەوروپا و باڵیۆز ڤاریۆلا، بە تایبەتی بۆ هەوڵ و کارەکانی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەورپا لە ماوەی کا ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن دەکات

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 8/3 مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئەحمەد خەلایلە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن و شاندێکی یاوەری کرد . لە دیدارەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵلا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و مونتەسر عەقلە باڵیۆزی ئوردن لە عێراق و کونسولی گشتیی ئوردن لە هەولێر ئامادەی بوون ، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جێنۆسایدی ئێزدییان و کۆمەڵکوژی شنگال

نۆ ساڵ لەمەوبەر، تیرۆریستانی داعش هێرشێکی دڕندانەیان کردە سەر شنگال و دەوروبەری و بەوهۆیەوە، هەزاران كەس لە دانیشتووانی ئەو دەڤەرە، کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێن و ئاوارە کران. لەم یادە خەمگینەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی هەموو قوربانییانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە، هەروەها بە پێزانینێکی زۆرەوە یادی خۆڕاگری و قارەمانیەتی و قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە ڕێبەرایەتیی جەنابی سەرۆک ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیستۆنیا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە8/2 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ هاننۆ پیڤکۆر وەزیری بەرگری ئیستۆنیا کرد.لە کۆبووەنەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کرا. جەخت لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا کرایەوە. گرنگیی ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە کەسوکاری ڕووداوەکەی دەربەندیخان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە8/2 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پرسە و سەرەخۆشی لە ( سەید حەمە ناسر) کرد کە دوێنێ لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا لە دەربەندیخان، پێنج کەسی خێزانەکەی گیانیان لەدەستدا .سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و ئارامییان پێ ببەخشێت. لە بەرامبەردا سەید حەمە ن ...