Skip to the content

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی حکوومەت سوپاسی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ دەکات

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٩/١٧ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی کرد.لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵی کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەبارەی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.سەرۆکی حکوومەت هەروەها هیوای خواست ئەم ڕێککەوتنە ببێتە بنەمایەک بۆ چارەسەر ...

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە پشتبەستن بەخوای گەورە و ئیرادەی بەهێزی گەلەکەمان، توانیمان بەرگری لە مافی خەلکی کوردستان بکەین و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی بگەینە ڕێککەوتنێکی گونجاو ، بۆ دابینکردنى مووچەی هاووڵاتیان. سوپاس بۆ پشوودرێژیی هاونیشتمانیيانی خۆڕاگر کە متمانەیان بە حکوومەتەکەی خۆیان لە دەست نەدا. سوپاس بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی کە پاڵپشت و ڕێنیشاندەرمان بوو لە زاڵبوون بەس ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای کۆمەڵەی سانت ئیگیدیۆ دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/17 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پرۆفیسۆر لیۆناردۆ جیالۆرێتی بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای کۆمەڵەی سانت ئیگیدیۆ کرد کە ڕێکخراوێکی مرۆییە و بنکەکەی لە رۆمای پایتەختی ئیتالیایە.لە دیدارەکەدا پرۆفیسۆر جیالۆرێتی کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەکەیان خستەڕوو . هەروەها ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهات ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ شەممە 9/16 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچنس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرا . لەمبارەیەوە سەردانی حەفتەی ڕابردووی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا و گفتوگۆکانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری بەغدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و و شاندی یاوەری لەگەڵ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە. ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ، لە شاری بەغدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و شاندی یاوەری لەگەڵ فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.لەمبارەیەوە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی پاڵپشتیی خۆی بۆ هەر هەوڵێک دەربڕی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەتی دابینکردنی ماف و شایستە دار ...