Skip to the content

سەرۆکی حکومەت: هیوادارین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چیتر دوا نەخرێت

* ئێمە دژی شەڕین و نابێت چەک بۆ چارەسەرکردنی كێشەکان بەکاربهێندرێت* هاووڵاتی سەنتەری بایەخپێدانی حکومەتە ئەمڕۆ سێشەممە 11/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەمین ڕۆژی چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2023) لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا بە زمانی ئینگلیزی، باسی لە چەندین پرسی ناوخۆیی و عێراقی و هەرێمی و جیهانی کرد و وەڵامی پرسیاری ئامادەب ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 11/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا ئاڵوگۆڕ کرا. سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان قوربانییەکی زۆری لە پێناو م ...

سەرۆکی حکومەت لە کۆڕبەندی MEPS: پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی عێراق مایەی نیگەرانین

* پێویستە ئێمە نەک تەنیا سەرکۆنەی شەڕ و توندوتیژییەکان بکەین، بەڵکو چارەسەریش بۆ کێشە هەڵواسراوەکان و ناکۆکییەکان بدۆزینەوە. * ئەگەر بڕیارە تاکلایەنەکان بەردەوامبن و دامەزراوەکانی حکومەت لەلایەن یەک گرووپەوە کۆنترۆڵ بکرێن، هەستی نادادپەروەری قووڵتر دەبێتەوە. ئەمرۆ دووشەممە 11/20، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی ک ...

سەرۆکی حکومەت: جووتیارانی كوردستان دڵنیا دەکەمەوە کە حکومەت بە هەموو شێوەیەک پشتیوانيیان دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، کارگەی (ئاردی دستار)ـــى لە کۆمەڵگەی دۆمیزی سەر بە پارێزگای دهۆک کردەوە.سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ڕایگەیاند: گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و کارکردن بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک، یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بۆ ئەم مەبەستە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ...

سەرۆکی حکومەت بەردی بناخەی ناوچەی پیشەسازی و کارگەی ڕیسایکلینی لە زاخۆ دانا

سەرۆکی حکومەت: هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی دەوڵەمەندە لە بواری کەرەستەی خاو و سامانی سروشتی کە بنەمایەکی سەرەکی گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازییە ئەمڕۆ یەکشەممە  11/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازی و کارگەی ڕیسایکلینی زبڵ و خاشاکی لە  ناحیەی ڕزگاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دانا.لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ئا ...

سه‌رۆكی حكومەت پێشوازی له‌ شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11/15، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ‌ ڤۆلكه‌ر پێرتس، سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به‌ ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق (یونامی UNAMI) كرد. سەرۆکی تیمەکە تیشکی خستە سەر ئامانجی سەردانەکەی کە هەڵسەنگاندنی ئه‌رك و كاره‌كانى تيمى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانە له‌ عێراق (UNAMI).سه‌رۆكی حکومەت ...