رۆژی دووشەممە ٢٠٢٠/٩/٧، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ قەزای ئامێدی، پێشوازی لە خاتوو میسری خان مستەفا کرد کە دایکی دوو شەهیدە لە شەڕی ڕووبەڕوونەوەی تیرۆریستانی داعش کە لەگەڵ نەوەیەکی پێشمەرگەی هاتبوو بەناوی بێوار ئەحمەد کە لە شەڕی پردێ بە سەختی بریندار ببوو.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی نەخۆشخانەی کۆمەڵگەی (هیتوتێ)ی لە قەزای ئامێدی دانا
سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەکی سەد قەرەوێلەیی لە کۆمەڵگەی هیتوتێ دانا کە دەکەوێتە نێوان دێرەلووک و شیلادزێ کە بڕی چل وسێ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە.

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا وەرزی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندن بە شێوەی ئەليکترۆنی دەست پێ بکرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٩/٢ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد کە تایبەت بوو بە تاووتوێ کردنی بژاردەکانی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ٢٠٢٠-٢٠٢١ لە ناوەند و دامەزراوەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ھەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگەی خێرای هەولێر- دهۆک و شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر بەسەر دەکاتەوە
ئەمڕۆ دووشەمە ٢٠٢٠/٨/٣١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پڕۆژەی ڕێگەی خێرای هەولێر-دهۆک ( گۆپاڵ)ی کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگریی فەرەنسا دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٧ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فلۆرەنس پارلی وەزیری بەرگری فەرەنسا کرد.

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ئەنفالی بادینان
مهسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان رۆژی سێشهممه ٢٥ ئابی ٢٠٢٠، به بۆنهی ٣٢مین ساڵیادی ئەنفالی بادینان پەیامێکی بڵاوکردەوە.