Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

رۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٦/٢ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی یەكشەممە ٣١ ئایاڕی ٢٠٢٠ لە پەیامێكدا، چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی ئەم حزبە پیرۆز دەكات.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە قەرز و پابەندییە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٥/٣١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە پەیوەندیدارەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە قەرز و پابەندییە داراییەکانی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات

رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٥/٣٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە مێجەر جەنەڕاڵ ئیریک هیل فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی مەترسیی تەشەنەکردنی زیاتری پەتای کۆرۆنا

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی ھەینی ٢٩ ئایاری ٢٠٢٠ لە پەیامێكدا داوا لە ھاووڵاتییانی كوردستان دەكات بۆ پاراستنی تەندروستیی خۆیان و خێزانەكانیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.

ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی قەرز و ئیلتیزاماتە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە ٢٦ گوڵانی ٢٠٢٠ روونكردنەوەیەك سەبارەت بە پرسی قەرز و ئیلتیزاماتە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.