Skip to the content

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بارودۆخی سنووری گەرمیان تاووتوێ دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بارودۆخ و کێشە و گرفتەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیانی تاووتوێ کرد.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

ئەمرۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تالەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە کرد و ژمارەیەک بابەتی پەیوەست بە وەزارەت و دۆخی پێشمەرگەیان تاووتوێ کرد.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ پارێزگاری هەڵەبجە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بارودۆخی پارێزگاکە تاوتووێ دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، بارودۆخی دەڤەرەکەی لە ڕووی تەندروستی و خزمەتگوزارییەوە تاووتوێ کرد.

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی چوارشەممە ١٩ ئابی ٢٠٢٠ لە پەیامێكدا سەری ساڵی نوێی كۆچی لە موسڵمانانی كوردستان و جیھان پیرۆز كرد.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدرال لە سەر چەند ھەنگاوێکی سەرەکی بەرەو چارەسەركردنى کێشەکان ڕێککەوتن

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٨/١٥ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدرال، کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە قوتابییە یەکەمەکانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٨/١٢ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی جیاوە ، پیرۆزبایی لە یازدە قوتابی یەکەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ( زانستی-وێژەیی - پیشەیی- ئیسلامی) بۆ ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان کرد.