Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 11 دیسێمبەر ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆرجیۆس ئەلەمانۆس باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا کە ستاڤرۆس کریمیس کونسولی گشتیی یۆنان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یۆنان. باڵ ...

سەرۆکی ھەنگاریا ھەرێمی کوردستانی بەجێھێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی

ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 10ی دیسێمبەر،لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، سەرۆکی ھەنگاریا کاتالین نۆڤاک دوای سەردانێکی دوو ڕۆژە ، ھەرێمی کوردستانی بە جێھێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی.لە سەردانەکەیدا بۆ ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی ھەنگاریا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە و قوتابخانەی مێلتۆی نێودەوڵەتی لە قەزای عەنکاوەی سەر ...

سەرۆکی حکومەت: گرنگیدان بە پەروەردە باشترین وەبەرهێنانە لە گەنجەکانماندا

ئەمڕۆ شەممە (10دیسێمبەری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی کەتالین نۆڤاک سەرۆکی هەنگاریا، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، قوتابخانەی مێلسۆی نێودەوڵەتی لە عەنکاوە کردەوە .سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەشکرد و جەختی لەسەر گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە کردەوە وەک ئەرکێکی لە پێشینەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.هەروەه ...

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكى هه‌نگاريا كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ شەممە 10ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له‌گەڵ کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاريا کۆبووەوە.له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا،گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌نگاريا و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرا.سەرۆکی حکومەت خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی 9 ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەیاد عەللاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی کرد.لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی لە سەر بنەمای دەستوور تاووتوێ کرا. ...

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لۆرد تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا .هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئا ...