Skip to the content

سەرۆکی حکومەت ڕێز لە دۆستی گەلی کوردستان سێناتۆری ئەمەریکی جیم ئینهۆف دەنێت

وەک ڕێزلێنان لە دۆستایەتیی و پشتیوانی سەرۆکی پێشووی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا سێناتۆر جیم ئینهۆف لە گەلی کوردستان ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا وەک نیشاندانی ڕێز و پێزانین بۆ پشتیوانیی بەردەوامی ئەو سێناتۆرە لە خەڵکی کوردستان، وێنەیەکی سێناتۆر جیم ئینهۆف لە هۆڵی VIP فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دابنرێت. سەرۆکی حکومەت لە ڤیدی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە محەممەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد .لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی ھاوھەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پشتیوانیکردنی کارنامەی چاکسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان. ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا . هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ...

حکومەتی فیدراڵی بڕیاریدا 400 مليار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە ئەنجامی دانوستانی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ، سەرۆک وەزیرانی فیدرال محەمەد شیاع سوودانی ئەمڕۆ بڕیاریدا پشکی هەرێم بۆ هەردوو مانگی 11 و 12 ی ئەمساڵ کە دەکاتە 400 ملیار دینار بنێرێت. شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە بەغدایە، بە ڕاسپاردە و ڕێنوێنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستی بە ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی دەکات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێکی ئاژانسی هاریکاری نێودەوڵەتیی ژاپۆنی ( جایکا)ی بە سەرۆکایەتی ئاندۆ ناوۆکی جێگری سەرۆکی ئاژانسەکە کرد.شاندی جایکا کورتەیەکیان دەربارەی کار و چالاکییەکانی ئاژانسەکەیان لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژە لە بوارەکانی کارەبا و ئاو و ئ ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ڤيلله‌ ڤاريۆلا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد .لە دیدارەکەدا کە تۆرکیلد بیوک بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پەرەپێدانی هاریکاری ...