Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا پێگەیشت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نامەیەکی لە جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیتالیا پێگەیشت.سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە پەیوەندی دۆستانەی نێوان ئیتالیا و هەرێمی کوردستان ، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و هەردوولا هاوبەشن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم ئاسایش و سەقامگیریی . سەرۆک وەزیرانی ئ ...

سەرۆکی حکومەت: لە هەوڵەكانمان بۆ باشتركردنی دۆخی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبین

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی زانکۆی بەریتانی نێودەوڵەتی لە هەولێر دانا. سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەرەپێدانی بە كەرتی زانست كردۆتە بەشێك لە كارە هەرە لەپێشینەكانی خۆی. گوتیشی ئێمە هەموو هەوڵێكمان داوە بۆ ئەوەی یارمەتیی پەروەردە و خوێندن و زانستە ئەكا ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری قەزای داقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک، مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە. داوا لە بەڕێزان سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدرال دەکەم بە پەلە کۆتایی بە پەلاماردان و دەستدرێژیکردنە سەر جووتیارانی کورد لە سنووری داقوق و ناوچەکانی دیکەی کەرکووک بهێنن کە لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە ئەنجام دەدرێت و بە شێوەیەکی نایاسایی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) شێخ محەمەد بن زاید ئالنەهیان ئەنجامدا.لە پەیوەندییەکەدا،گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بە تایبەتی برەودان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان کرا.سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆکی ئیم ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد کە لە تۆبياس تۆنكل بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و مارتن یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و کلاوس شترایشەر كونسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان پێکهاتبوو.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربا ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق دەکات

ھەولێر، ھەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 6ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جیسیکا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عیراق کرد.لە دیدارەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی سوید و هەرێمی کوردستان و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کران.باڵیۆزی سوید ستایشی پرۆسەی پێشکەوتن و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پتەوکردنی ...