Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نی ڕووچی کونسولی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان كرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێم، سەردانی کردبوو.سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتیی چینی کرد بۆ ڕۆڵی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەماوەی کارکردنی و هیوای سەرکەوتنی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماتسومۆتۆ فوتۆشی باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حكومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردست ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کوەیت لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە تارق عەبدوڵڵا ئەلفەرەج باڵیۆزی نوێی کوەیت لە عێراق کرد. سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی کوەیت کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. سەرۆکی حکومەت باسی لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت کرد و خواستی پەرەپێد ...

په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی پەسەندکردنی پێشنیازه‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای فیدراِڵی واژۆی ئه‌لیكتڕۆنی و مامه‌ڵه‌ ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- به‌ گه‌رمی پێشوازی لە پەسەندکردنی پێشنیازه‌ یاسای (به‌ركاركردنی یاسای فیدراِڵی واژۆی ئه‌لیكتڕۆنی و مامه‌ڵه‌ ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان) لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەکەم. پەسەندکردنی هەموارکردنی ئەم یاسا گرنگە، كه‌ هەوڵێکی هاوبەشی حکومەته‌ بە هاوکاری و پشتیوانیی باشترین شاره‌زایانی جیهانی، هەنگاوێکی ديكەیە لە پرۆسەی وه‌رچه‌رخانی دیجیتاڵی کابینەی نۆیە ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کۆریا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 29ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە چۆی سونگ سوو باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریا تاووتوێ کرا .باڵیۆزی کۆماری کۆریا، وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کورتەیەکیشی دەربار ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری بەرگری هۆڵەندا کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 29 ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کایسا ئۆلۆنگریەن وەزیری بەرگری شانشینی هۆڵەندا کرد.وەزیری بەرگری هۆڵەندا، ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییەکی دۆستانەی بەهێز لە نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان هەیە و بەردەوامبوونی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی ئەمنی و سەربازی و پشتگیریکردنی پێشمەرگە لە لایەن وڵاتەکە ...