Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 10/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد. لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاریى و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە تاوتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا به‌ ڕێگەی گفتوگۆ و بەشێوەیەکی ئاشتیيانە و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا و پێویستیی تەبایی و ئاشتی نێوا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە باکووری ئەمەریکا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 10/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د.ئیبراهیم ساڵح سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە باکووری ئەمەریکا(KNC) کرد.لە دیدارەکەدا بیروڕا دەربارەی کار و پڕۆژە و چالاکییەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و ڕەوەندی کوردستانی لە باکووری ئەمەریکا بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە یەکخستنی هێز و تواناکانی ڕەوەندی کوردستانی لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی پاکستان لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 10/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەمجەد عەلی، باڵیۆزی پاکستان لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو. لە دیدارەکەدا، بەهێزکردنی پەیوەندیى دوولایەنە بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان تاوتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و پاکس ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیى وەزیری دارایی و ئابووری کۆبووەوە، کە هەفتەی ڕابردوو بە مەبەستی خستنەڕووی ژمارە و زانیاری دروست لەسەر تەوەرەکانی پەیوەندیدار بە دۆخی دارایی و بودجە و مووچەی هەرێم، ئامادەی کۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیری دارایی و سەرۆکی دیوانی چ ...

سەرۆکی حکومەت: هەبوونی سیستەمێكی بانكیی بەهێز و كارا ژینگەیەكی لەبار بۆ گەشەی ئابووری و بازرگانی دەستەبەر دەكات

*هەر هاوکارییەک پێویست بێت پێشکەشی بانکە تایبەتەکانی دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکانیان باشتر و خێراتر بکەن.

سەرۆکی حکومەت لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کوردستان-هەولێر: گەنجەکانمان گەورەترین سەرمایەی کوردستانن

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/19، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.سەرۆکی حکومەت لە ڕێورەسمەكه‌دا گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا وێڕای پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانکۆی کوردستان-هەولێر، سوپاسی مامۆستایانیشی کرد کە بەردەوامبوون لەوەی خوێندن نەوەستێت وخونەویستانە ئەرکی خۆیان بە جێ گەیاندووە. گوتیشی مامۆستایان ...