Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 10/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆری بە پەرەپێدانی پرۆسەی وەبەرهێنان داوە و کاریکردووە لە پێناو پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی و نەه ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی چین دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 10/16 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لیو جیون کونسولی گشتیى نوێی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان كرد.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسولی گشتیی چین کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.کونسولی گشتیی چین، وێڕای ستایشکردنی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان، کورتەیەکی له‌بارەی کار و چالاکیی و پرۆژەکانیان لە هەرێ ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری لاوان و وەرزشی فیدراڵ دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/15، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلموبەرقەع، وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق کرد.لە دیدارەکەدا دۆخی وەرزش و لاوان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پێویستی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی بەشداریکردنی هەرێمی کوردستان له چالاکیی و ...

سەرۆکی حکومەت: بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان تەنیا ئەركی حکومەت نییە بەڵکو ئەرکی هاوبەشی هەموو لایەکمانە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/15 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی (بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان) لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو کە لەلایەن نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان سازکرابوو. سەرۆکی حکومەت لە کۆنفرانسەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "بەپێی ئامارەکانی بەردەست، بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان ل ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێكی ئەمەریكی دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/12 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی ئەمەریکی بە سەرۆكایەتیی ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا كرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی و پێویستیی چارەسەرکردنی بنەڕەتيی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا، بە تایبەتی کە دوای سەردانی ئەم ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ژمارەیەک له‌ ڕاوێژکارانى سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد.لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت کورتەیەکی له‌بارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و کێشە و ناکۆکییەکانی هەردوولا و ڕێگەی چارەسەرکردنیان لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان خستەڕوو.سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەع ...