Skip to the content

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 10/28، مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە ئێريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دوايين گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پێویستیی دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی دوای ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی پێشمەرگە و ڕاگەیاندنکار و نووسەر خوالێخۆشبوو ناجی سەعید ئەرگۆشی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕاگەیاندنکاری ناسراوی عەرەب و وەزیری پێشووتری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی ئوردن ساڵح قەللاب-م بیست. خوالێخۆشبوو ساڵح قەللاب داکۆکیکارێکی دیاری مافەکانی گەلی کوردستان بوو، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و هاوڕێکانی ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ...

سەرۆکی حکومەت لە ڕێورەسمی کردنەوەى قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدی: سوپاسی مامۆستایانی كوردستان دەکەم کە بەردەوامن لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدی لە هیوا سیتی لە شاری هەولێر کردەوە.سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا وێڕای دەستخۆشی لە وەبەرهێنەر ئەحمەد ماجیدی بۆ دروستکردنی ئەم قوتابخانە و باخچەیە کە بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو و هاوچەرخ دروستکراون. گوتیشی حکومەت هەرچی لە توانایدا بێت دەیکات بۆ گرنگیدانی زیاتر بە قوتابخانەکان و ک ...

سەرۆکی حکومەت لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆى کاتۆلیکی لە هەولێر: بایەخدان بە خوێندن و پەروەردە هەمیشە لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە

ئەمڕۆ سێشەممە 10/24، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کاتۆلیکی لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکەدا، گوتارێکی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانکۆی کاتۆلیکی هەولێر کرد کە لە پێکهاتە جیاوازەکان پێکهاتوون. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکا ...

پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری هەردوو شەهیدی پێشمەرگەی قارەمان عەقید قەهار جەوهەر قەهار و هاوڕی جەوهەر ڕەحمان دەکەم و هاوخەمیانم کە بە داخەوە دوێنێ لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە مەخموور شەهید بوون. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بەهەمووان ببەخشێت. هەروەها سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدان لە سوپای عێراقیش دەکەم. گیانیان شاد بێت و جێگەیان بەهەشت ...