ئهمڕۆ دووشەممە 11/13، مەسرور بارزانى، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازى له حسێن عهلى ساڵح ئهلفهزاله کونسولى گشتيى قهتهڕ له ههرێمى كوردستان كرد.سهرۆكی حکومەت بە بۆنەی کردنەوەی کونسوڵخانە و دەستبەکاربوونی وەک کونسولی گشتیی قەتەڕ، پيرۆزبايى لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هاوكارى و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایە ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری نەوتی فیدراڵ کۆبووەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 11/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حەییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی فیدراڵ و شاندێکی یاوەری کە لە بریکاری و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیى کۆمپانیای (سۆمۆ) پێکهاتبوو، کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی ڕێکار و هەنگاوەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.سەرۆکی حکومەت ئامادەیی ...

سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان پێشوازی له ڕابهرى گشتیی بزووتنهوهى ئيسلامى دهكات
ئهمڕۆ شەممە 11/11، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له عيرفان عەلی عهبدولعهزيز، ڕابهرى گشتیی بزووتنهوهى ئيسلامى له كوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان و هەڵبژاردنەوەی بە ڕابەڕی گشتیى بزووتنەوەی ئیسلامی، پیرۆزبایی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە گ ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ شەممە 11/11، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیى عێراق و ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە تاوتوێ کران. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و دوورخستنەوەی ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/9، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ کرد. ...

سەرۆکی حکومەت: پێویستە زانکۆکانمان ببنە ناوەندێکی ڕووناکبیری و زانستی بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی هوشیار و داهێنەر و نیشتمانپەروەر
ئەمڕۆ دووشەممە 11/6، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی دهۆک بەڕێوەچوو.سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا کە جێی خۆشحاڵییە ئەمڕۆ زانکۆی دهۆک بووەتە یەکێک لە زانکۆ باشەکانی کوردستان و لە دوای دامەزراندنییەوە لە سەرەتای ڕاپەڕین، بە هەزاران قوتابی لەم زانکۆیە دەرچوونە و ئێستا بوونەتە کادیر و بەڕێوەبەر و بەرپرس کە لە بوار ...