سەرۆکی حکومەت: هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی دەوڵەمەندە لە بواری کەرەستەی خاو و سامانی سروشتی کە بنەمایەکی سەرەکی گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازییە ئەمڕۆ یەکشەممە 11/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازی و کارگەی ڕیسایکلینی زبڵ و خاشاکی لە ناحیەی ڕزگاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دانا.لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ئا ...

سهرۆكی حكومەت پێشوازی له شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
ئهمڕۆ چوارشهممه 11/15، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حكومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له ڤۆلكهر پێرتس، سهرۆكى تيمى سهربهخۆى پێداچوونهوهى ستراتيژى به ئهركى نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق (یونامی UNAMI) كرد. سەرۆکی تیمەکە تیشکی خستە سەر ئامانجی سەردانەکەی کە هەڵسەنگاندنی ئهرك و كارهكانى تيمى نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكانە له عێراق (UNAMI).سهرۆكی حکومەت ...

سەرۆکی حکومەت پێنجەمین پێشانگەی بازرگانیى نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی لە هەولێر کردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 14/11/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین پێشانگەی بازرگانیى نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی لە هەولێر کردەوە.پێشانگەی بازرگانیى نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی Construct Iraq تایبەتە بە کەرەستەی بیناسازی، کارەبا، سیستەمی ساردی و گەرمی، بە بەشداری 34 کۆمپانیای ناوخۆیی و 178 کۆمپانیای بیانی بەڕێوەدەچیت، لە نێویاندا 178 کۆمپانیا بیانین، کە ...

سەرۆکی حکومەت: پشتیوانی لە كاری هونەری دەکەین و ئومێدی زۆرم بە گەنجانی کوردستان هەیە
ئەمڕۆ سێشەممە 11/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فێستیڤاڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێری بەسەر کردەوە.سەرۆکی حکومەت لە لێدوانێکدا دەستخۆشی لە ڕێکخەران و بەشدارانی فێستیڤاڵەکە کرد و گوتی: من خۆم حەزم لە هونەرە، بە تایبەتی هونەری شێوەكاری، بۆیە زۆر پێم خۆش بوو بێم سەردانی ئێرە بكەم و كاری گەنجانی خۆمان ببینم كە لە قۆناغی جیاوازی كاری خۆیاندا، شتی زۆر جوان ...

سهرۆكی حکومەت پێشوازى له پاتریارک كاردينال لویس ساكۆ دەکات
ئهمڕۆ دووشەممە 11/13، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له كاردینال لویس ساكۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان کرد.پاتریارک کاردینال لویس ساکۆ، کورتەیەکی لەبارەی سەردانەکەی بۆ ڤاتیکان و کۆبوونەوەی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان و کاردیناڵەکانی کاتۆلیکی لە جیهان خستەڕوو و سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامی لە کریستییانەکان و پەرەپێد ...

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 11/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ غەفوور مەخمووری، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی شەشەم کۆنگرەی حزبەکەیان و هەڵبژاردنی وەک سکرتێری گشتی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە پێناو خزمەتکردنی گەل و نیشتمان و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان.سکرتێری گشتیی یەکێت ...