ئەمڕۆ سێشەممە 2/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، جەخت لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کرایەوە لەسەر بنەمای ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری تەندروستیی ئیمارات کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2/11 , لە دوبەی ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەبدولرەحمان بن محەمەد ئەلعوەیس وەزیری تەندروستی و خۆپارێزیی کۆمەڵگەی ئیماراتی کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بواری تەندروستیدا. ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 2/10، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی، گەیشتە دەوڵەتی ئیمارات، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، کە ڕۆژانی 11 تا 13ی ئەم مانگە، لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت.شاندەکە لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات
ئەمڕۆ شەممە 2/8 ، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پرسە هەنووکەییەکان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرد. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە ما ...

سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی وەلید خالید خۆشناو دەکات
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2/7، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو وەلیدی کوڕی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان خالید خۆشناو کرد.سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات. خالید خۆشناو بە ناوی بنەماڵەکەیانەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ بەشداری و هاوخەمی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا و جێگری وەزیری دەرەوە دەکات
* نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا، بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکی حکومەتی بۆ مۆسکۆ کرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ڕووسی بە سەرۆکایەتیی میخائیل بەگدانۆڤ نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوە کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچ ...