هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، ئەمڕۆ بە بۆنەی جەژنی یارانی قەوڵتاس ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کاکەیی (یارسانەکان) کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی : بە بۆنەی هاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی (یارسانەکان) لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن لە خۆشی و ئارامیدا بەسەر بب ...
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2023، پیرۆزبایی لە گشت هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بنەماڵە و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان ، هەروەها گەلانی عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن و گەشەپێدانی زیاتری کوردستان بێت. سەرەڕای سنوورداری تواناکانی بەردەستی حکوم ...
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن و پشوو لە خۆشی و شادیدا بەسەر ببەن. لەم بۆنە پیرۆزەدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و یەکتر قبوڵکردن و لێبودەیی و میانەڕەویی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گ ...
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ شەو زنجیرە تویتێکی بە زمانی ئینگلیزی دەربارەی هێرشەکەی پاریس بڵاوکردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- زۆر نیگەرانم لەو هێرشە قێزەونەی کرایە سەر ڕەوەندی کورد لە پاریس. هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان. داوا لە ڕەوەندی کورد دەکەم کە دان بەخۆیاندا بگرن و بە هیچ شێوەیەک بیانوو بۆ توندوتیژی نەهێنینەوە.باوەڕمان بە هاوبەشە فەرەنسییەکانمان هەیە کە هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ پاراستنی ڕەوەندی کورد لە سەرانسەری وڵات و دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە. ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا کۆدەبێتەوە
* سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا سەرۆکی حکومەت بانگهێشتی ئیتالیا کرد. هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی 23 ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لە جۆرجا مێلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا کرد.پاشان لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرا.سەرۆ ...
سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە د.عەلی قەرەداغی دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان کرد بۆ کۆچی دوایی حاجی عەتیەی خوشکی. سەرۆکی حکومەت ، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت. د.عە ...