Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندی ئامەد سپۆر دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 1/12, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد( ئامەد سپۆر ) بە سەرۆکایەتی سەرۆکی یانەکە ناهید ئەرەن کرد.شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی یانەکە و کار و چالاکییەکانیان خستەڕوو کە یەکێکە لە یانە وەرزشییە پێشەنگەکانی تورکیا . هەروەها ستایشی سەرۆکی حکومەتیان کرد بۆ پشتیوانیکردنی بواری وەرزشیی و وەرزشوان ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی میسر دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 1/12, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە باڵیۆز مەحموود فاروق یوسف ، کونسوڵی میسر لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا ، گفتوگۆ لەبارەی سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەت بۆ قاهیرە و دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتتاح ئەلسیسی کرا . کونسوڵی میسر ، ئاماژەی بە گرنگیی سەردانەکە و ڕۆڵی لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە ج ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 1/11، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد. لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ڕۆڵی کارای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بواری یاسادانان و چاودێری و داکۆکیکردن لە مافەکانی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق کرا. سەرۆکی حکومەت وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران وەک دەسەڵاتی یاساد ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە ڕێکخراوی یونێسکۆ دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 1/11، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی ئەسعەد تورکی سواری، نوێنەری هەمیشەیيی عێراق لە ڕێکخراوی یونێسکۆ کرد. لە دیدارەکەدا نوێنەری عێراق لە یونێسکۆ، کورتەیەیەکی له‌بارەی کارو و چالاکییەکانیان لە ڕێکخراوی یونێسکۆ خستەڕوو و ئاماژەی بە گرنگیی نوێنەراتیکردنی هەموو پێکهاتە و بەشەکانی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، لە ڕێکخراوەکەدا کرد. سەرۆکی ح ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و هەڤاڵی بارزانیی نەمر ، لاوکۆ مامەند مەسیح- م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت . مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2026/1/9 ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی ڕووداوەکانی حەلەب

ڕووداوەکانی حەلەب و بە ئامانجگرتنی کورد لەپێناو گۆڕینی دیموگرافیی ناوچەکە و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل، دەسەڵاتی دیمەشق و ویژدانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە ژێر پرسیارەوە. شەڕ و توندوتیژی، چارەسەری بنەڕەتیی هیچ کێشەیەک ناکات. هیچ بیانوو و پاساوێک نابێت ڕێگە بە پاکتاوی ڕەگەزی بدات. پەلاماردانی گەڕەگە کوردنشینەکانی شاری حەلەب، ئێمەی بە قووڵی نیگەران کردووە. ...