Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2/18، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دۆخی گشتیی عێراق و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی فیدراڵ و هەرێم تاووتوێ کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز لە عێراق، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستو ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم مانگی ڕەمەزان، مانگی خێر و خۆشی و ئاشتیی و بەخشندەیی بێت. لە خودای مەزن نزاکارین کە ڕۆژوو و خواپەرستیی هەموو لایەک قبوڵ بکات. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو (APPG) تایبەت بە داکۆکیکردن لە ئازاديی ئایینی بە سەرۆکایەتيی جیم شانۆن، ئەندامی پەرلەمان و بەرپرسی گرووپەکە کرد. لە دیدارەکەدا، شاندەکە کورتەیەکیان له‌بارەی گرووپەکەیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو. شاندەکە بە پێزانیێکی زۆرەوە، دۆخ ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2/15 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئوسامە ئیبراهیم نەففاع، باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا ، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاریا، بە تایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و وزە و کولتوور و خوێندنی باڵادا. باڵیۆزی هەنگاریا، سڵاو و ڕێزی سەرۆک وەزیرانی هەنگاریای بە سەرۆکی حکومەت گ ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق و ئوردن و لوبنان دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئارچیل دزولیاشڤیلی، باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق و ئوردن و لوبنان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و جۆرجیا لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی حەفتەی ڕابردووی نێوان سەرۆکی حکومەت و سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی. دۆخی گشتیی عێرا ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕۆبین سۆگۆیان، باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە و ئاماژە بە کۆبوونەوە و دیدارەکانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس درا. با ...