Skip to the content

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز د. عادل باخەوان، بەڕێوەبەری ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق: بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە و بنەماڵەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربان

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی جەژن لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان پیرۆز بێت. هیوادارم ڕۆژانی جەژن لە ئارامی و ئاسوودەییدا بەسەر ببەن. جێی داخ و نیگەرانییەکی قووڵە، ئەم جەژنە لە دۆخێکی سەختی داراییدا دەکەینەوە، ...

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت، یاری کۆتایی خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 6/4 , بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی کە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت ڕيکخراوە، هەردوو تتپی وەرزشی تورکیا و ئوردن لە کەشێکی دۆستانەدا یارییان کرد و لە ئەنجامدا، تیپی تورکیا بووە پاڵەوانی خولەکە . ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نووسەر فوئاد مەجید میسری دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 6/3 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووسەر و ڕووناکبیری ناسراو فوئاد مەجید میسری کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی بزاڤی کولتووری و ئەدەبی و هونەری لە کوردستان و پشتیوانیکردنی نووسەران و ڕووناکبیران کرا بۆ ئەوەی بتوانن پەرە بە داهێنانەکانیان بدەن تا زیاتر ڕۆڵی کارا و ئەرێنی خۆیان لە پێشخستنی زمان و ئەدەب و کولتووری کوردیدا بگێڕن . ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی هونەرمەندی شێوەکاری ناسراوی کوردستان قەرەنی جەمیل دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . مامۆستا قەرەنی جەمیل ، شێوەکارێکی داهێنەر و بە ئەزموونی کوردستان بوو ، لە دەستدانیشی زیانێکی گەورە بوو بۆ هونەری شێوەکاریی کوردی.خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت. م ...

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی و هونەریی ئەلمەدا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/2، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی فەخری کەریم، سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەریی ئەلمەدا کرد، بە بۆنەی خەڵاتکردنی لەلایەن لووتکەی میدیای عەڕەبی لە دوبەی و دەستنیشانکردنی وەک (کەسایەتیی ڕاگەیاندنکاری ساڵ) ئەمەش دەقی پەیامەکەیە: بەڕێز مامۆستا فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەریی ئەلمەدا، ...