Skip to the content

سەرۆكی حکومەت پیرۆزبایی لە یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی(31)مین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی؛ بەڕێز سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان؛ بە بۆنەی‌ (31)مین ساڵیادی ڕاگه‌ياندنى يه‌كگ ...

سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی کردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/5، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی (MEDICO)ی لە هەولێر کردەوە.سەرۆکی حکومەت بەشەکانی پێشانگاکەی بەسەرکردەوە کە ‎یەکەمین و گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتيی تەندروستییە لە عێراق و کوردستان و زیاتر لە 150 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشداریيان تێدا کردووە کە لە 5 تا 8ی شوبات لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوەدەچ ...

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2/4 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی ( UNAMI) کرد. لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا .هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی ڕێزگرت ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2/4، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی ئەنجامی گفتوگۆ و دیدارەکانیان لە بەغدا تایبەت بە هەموارکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو. سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئەندامانی شاندەکە و هەموو تیمە ت ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2/4 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان  کردەوە. . ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کەسایەتیی ئايینی ناسراوی کوردستان شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی کرد. لە دیدارەکە جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان و پاراستنی بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە میانڕەوی و لێبوردەیی و ئاشتەوایی کرا. ...