پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو بەهمەن حوسێن، بەرپرسی ئەنجومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنیایی بە بنەمەڵە و کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵيادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
بەبۆنەی شەست و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. خەبات و تێکۆشانی یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان و داکۆکیکردنیان لە ماف و داخوازییەکانی مامۆستایانی کوردستان بەرز دەنرخێنین و پێزانینێکی زۆرمان بۆ مامۆستایانی کوردستان هەیە، کە ڕۆڵێکی گرنگ لە پە ...

سەرۆکی حکومەت سەردانی باڵاخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمەریکا دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 5/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، سەردانی باڵاخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمەریکای کرد و لەلایەن ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا پێشوازی لێکرا. سەرۆکی حکومەت و کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا بەشەکانی باڵەخانەکەیان بەسەرکردەوە کە بڕیارە بەم نزیکانە بەشێوەیەکی فەرمی بکرێتەوە. ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی ئاشووریی ڕۆژهەڵاتی دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 5/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پارتریارک مار ئاوای سێیەم پاتریارکی کەنیسەی ئاشووریی ڕۆژهەڵاتی لە جیهان کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا و جەخت لە برەودانی زیاتر بە کولتووری تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە. ...

سهرۆکی حکومەت پێشوازی له كونسوڵى گشتيى نوێى فهڵەستین دەکات
ئهمڕۆ دووشەممە 5/12، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە باڵيۆز ماهر ئهلكهرهكى، كونسوڵى گشتيى نوێى فهڵەستين له ههرێمى كوردستان کرد. سەرۆکی حکومەت وێڕاى پيرۆزبايى دهستبهكاربوونى، پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سهرخستنى ئهركهكهى نيشان دا.کونسوڵی گشتیی فەڵەستین، سڵاو و ڕێزی مەحموود عەبباس (ئەبو مازن)ی سەرۆکی فەلەستینی بە سەرۆکی حکومەت گ ...

سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان - سماقووڵی بەسەردەکاتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 5/12 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،پڕۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان - سماقووڵی بەسەرکردەوە کە هەردوو پارێزگەی هەولێر و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیاران و کرێکارانی کۆمپانیای جێبەجێکار (هێمن گرووپ) کرد بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە بە باشی و بە شێوەیەکی پیشەییانە و بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان .پڕۆژەی دووساید ...