به بۆنهی یادی لهدایكبوونی پێغهمبهری ئیسلام، حەزرەتی محهمهد( دروودی خوای لهسهر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دهكهم. ئومێدەوارم ئەم یادە پیرۆزه، ببێته مایەی خێر و خۆشی و بەهێزکردنی کولتووری تەبایی و خوشەویستی و چاکەخوازی و پابەندبوون بە بەها و ئاکارە ئاشتیخوازەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام. مهسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی ههرێمی ...
سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتيی یەکەم کۆبوونەوەی بۆردی ئەمیندارانی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 9/11، بە سەرپەرشتيی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، یەکەمین کۆبوونەوەی بۆردی ئەمیندارانی دەستەکە بەڕێوە چوو. لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی بۆردەکە ئامادەی بوو، ئامانج و پەیام و دیدگا و پەیڕەوی ناوخۆ و پ ...
سهرۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازيی بەریتانی دەکات
ئهمڕۆ چوارشەممە 9/11، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی سەربازيی بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتيی ئیدوارد ئاڵگرن، ڕاوێژكارى باڵای بهرگريى بهريتانى بۆ کاروباری ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكوورى ئەفریقا. لە کۆبوونەوەدا کە ئەندرو بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی ...
پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول
ئەمڕۆ شەست و سێ ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول تێدەپەڕێت، کە شۆڕشێکی نیشتمانی و سەرتاسەری و هەمەلایەنی کوردستان بوو، بە سەرکردایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر. یادکردنەوەی شۆڕشی ئەیلوول، یادکردنەوەی قۆناغێکی گەشی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانە، لەپێناو مافە ڕەواکانی و کۆڵنەدانە لە داکۆکیکردن لە خاک و خەڵکی کوردستان. بەها بەرزەکانی شۆڕشی ئەیلوول لە چەسپاندن ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 9/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کاتی بونکا، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کەنەدای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.باڵیۆزی کەنەدا خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردست ...
سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فیدرال دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد، بۆ کۆچی دواییی کازم ناسر عەبدولمەهدی برازای. لە پرسەنامەکدا هاتووە "پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوخەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت". ...