Skip to the content

سەرۆکی حکومەت بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 5/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە شاری هەولێر کردو لەلایەن نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسولی گشتیی ئێران و ستافی کونسولخانەوە پێشوازی لێکرا .سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی و ئەمیر عەبدوللاهیان وەزیری دەرەوە و یاوەرانیان پێگەی ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 5/20 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد، بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە کە لە ڕووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لەدەست دا. ئەمەش دەقی پەیامی سەرەخۆشییەکەیە: پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەميی قووڵی خۆمان ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/16 مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئامادەی بوو، بیر و ڕا لەبارەی پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی وزە و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتن لە وزەی خاوێن و نوێبووەوە و پلان و پڕۆژەکان لە پێناو باشترکردنی دۆخی کارەبا لە عێر ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/15 سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، پێشوازی لە میتیا لێسكۆڤار، باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق كرد، كە بە مەبەستی ماڵئاوایی و كۆتایهاتنی ئەركەکەی سەردانی كردبوو. لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی ڤاتیكان سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی و هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ باڵیۆزخانە و هاریکاریکردنی لە پێناو سەرخستنی ئەرکە ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس-لەندەن دەکات

ئەمرۆ چوارشەممە 5/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس سەر بە لەندەن-ی پایتەختی بەریتانیا کرد. لە دیدارەکەدا کە جەیمس گۆڵدمان کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە سەرباز بەرزنجی کرد بۆ کار و چالاکییەکانی لە بەریتانیا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست. ...

سەرۆکی حکومەت سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێریی بەساڵاچووان لە هەولێر دەکاتەوە

ئەمرۆ چوارشەممە 5/15 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێریی بەساڵاچووانی لە هەولێر کردەوە، کە لەلایەن شێخ باز بەرزنجی، سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار دروستکراوە.دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەت بەشەکانی سەنتەرەکەی بەسەرکردەوە، لە گوتەیەکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەساڵاچوو، سوپاسی شێخ بازی کرد، بۆ دروستکردنی ئەم سەنتەرە، کە بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوت ...