Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی دیدارەکانیدا لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا ، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی سووریا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2/3، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری ئەبوزەبی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو کۆبووەوە. هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی عێراق و دوایین پەرەسەندن ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی گورجستان کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2/3 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئیراکلی کۆباخیدزە سەرۆک وەزیرانی گورجستان(جۆرجیا) کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیرانی گورجستان بە پێزانینەوە، ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2/3, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا. دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گف ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوردن کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2/3 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ جەعفەر حەسسان، سەرۆک وەزیرانی ئوردن کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. سەرۆک وەزیرانی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵلای دووەمی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە دوبەی بۆ بەشداریی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2ی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرميی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان 2026، گەیشتە دوبەی و لەلایەن عەبدوڵلا ئەلنعێمی، وەزیری دادی ئیمارات پێشوازی لێ کرا. سەرۆکی حکومەت لە پەراوێزی لوتکەکەدا، زنجیرەیەک کۆب ...