Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لە گەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر بارودۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق و دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار دەکات کە بەبێ جیا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و پرۆسەی سیاسیی و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاووتوێ کران.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان. جەختیش لەوە کرایە ...

سەرۆکی حکومەت ھاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی تورکیا دەردەبڕێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 15ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و ھاوخەمی بۆ خێزان و کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی شاری ئەماسرای تورکیا دەربڕی.لە پەیامێکدا بۆ مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی بە خێزان و کەسوکاری قوربانییان گەیاند. ...

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی ١٤ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێرداو کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ. لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت پشتیوانی خۆی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا کار بکات و متمانەی ڕاستەقینە ...

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری نوێی عێراقی فیدراڵ دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە لەتیف ڕەشید کرد بەبۆنەی هەلبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق.لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت لە تویتێکیدا ڕایگەیاند” پیرۆزباییم لە د. لەتیف ڕەشید کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بە سەرۆك کۆماری نوێی عێراقی فیدراڵ. داوام لێکرد لە ئاست بەرپ ...

سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێگەیشت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە تۆبیاس لیندنەر وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێگەیشت.لە پەیوەندییەکەدا، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند کە بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردس ...