Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتی نوێی کوەیت دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عوسمان داوود ئەلداوود کونسولی گشتیی نوێی کوەیت لە هەرێمی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا لە پێناو برەودان بە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت. کونسولی گشتیی کوەیت، خۆش ...

سەرۆکی حکومەت : سەرەڕای قەیرانەکان بەڵام خۆشبەختانە پرۆسەی خوێندن و پەروەردە نەوەستا

هەولێر، هەرێمی کوردستان(GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن 2023-2022 لە قوتابخانەی ئەیلوول لە قەزای بەردەرەش، لێدا .سەرۆکی حکومەت ، لە گوتارێکدا ئاماژەی بە گرنگیی ڕۆڵی پەروەردە کرد لە پێگەیاندنی نەوەیەکی زیرەک و تێگەیشتوو، بۆ ئەوەی بتوانن لە داهاتوودا، زیاتر خزمەتی گەل و نیشتمان بکەن.سەرۆکی حکو ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە شانشينى یەکگرتوو دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئەیلوول ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ کۆچی دوایی شاژن ئێلیزابێتی دووەم، شاژنی کۆچکردووی شانشینی یەکگرتوو، لە شاری هەولێر، پرسە و هاوخەمی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستانی لە ڕێگەی کونسولی گشتیی بەریتانیا دەیڤد هانت، بە خەڵکی بەریتانیا گەیاند.سەرۆکی حکومەت، لە تۆماری پرسەدا، بەناوی حكومەتی هەرێم و گەلی کو ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد. لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عیراق تاووتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی، لە ڕێگەی گفتوگۆ و گەیشتن بە چارەسەرێک، کە لە ب ...

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی دهۆک دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئەیلوول ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ عەبدوڵڵا جەلال سەرۆکی یانەی وەرزشی دهۆک، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سەرجەم یاریزان و هاندەرانی یانەی وەرزشی دهۆک کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەکەیان بۆ خولی نایابی عێراق .سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پش ...

پەیامی سەرۆکی حکومەت بەبۆنەی شەست و یەکەمین ساڵڤەگەڕی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، بە بۆنەی ساڵیادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی : ئەمڕۆ یادی گەورەترین شۆڕشی گەلی کوردستان دەکەینەوە کە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە. ئەم شۆڕشە،وەرچەرخانێکی مێژوویی و شۆڕشێکی سەرتاسەری خەڵکی کوردستان بوو بە گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاوازییەکانەوە، بە سەرکردایەتی ...