هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی2022،گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و گشت هاونیشتمانییانی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدان دەکەم. هیوادارم ساڵی نوێ، هەڵگری خێر و خۆشی و ساڵی کامەرانیی و خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشی و قەیران و نەهامەتییەک بێت . ساڵی ...
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( د.خ)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( سڵاوی خوای لێبێت)، پیرۆزبایی لە سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن.لەم بۆنە پیرۆزەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە سەر پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی و پاراستن ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ پێگەیشت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 17ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدرال پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک وەزیرانی فیدرال، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ گیان لە دەستدانی قوربانیانی ئەمڕۆی لافاوی هەولێر دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست. لە پەیوەندییەک ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: ئەوەی پێویست بێت بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان دەیکەین
سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کارەساتی لافاوی هەولێر کرد هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 17 ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە باڵاخانەی پارێزگای هەولێر، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کارەساتی لافاوی هەولێری کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی حکومەت ئاما ...
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە داخێکی زۆرەوە، بە ھۆی بارانی بەخوڕ و بەھێزی دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، لافاو لە چەند گوند و ناوچەیەکی شاری ھەولێر دروست بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەک ھاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتووەتەوە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم لە بنەماڵە و کەسوکاریان دەکەم و ھاوخەمیانم. خوای مەزن گیانیان بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی . دەزگا ...
پەیاما پیرۆزباھیێ یا سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ب ھەلکەفتا جەژنا ڕۆژیێن ئێزی
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- جەژنا (رۆژیێن ئێزی) ل تەڤایا خوشک و برایێن ئێزیدی پیرۆز دکەم. هیڤیدارم ئەڤێ جەژنێ د سەقایەکێ پڕ ژ خۆشی و شادی و تەناهی دا ببەنە سەر. حکومەتا هەرێما کوردستانێ، دێ یا بەردەوام بیت لسەر خزمەتکرنا هەموو تەخ و چینێن جڤاکی و موکومکرنا کەلتوورێ پێکڤە ژیانا ئایینی و نەتەوەیی ل هەرێما کوردستانێ دوپات دکەت. بڤێ ھەلکەفتێ، ئەم جارەکا دی پێداگیریێ ...