ئەمڕۆ دووشەممە 2021/5/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی پارتی ( تقدم) و شاندێکی یاوەری کرد.
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یەکی ئایار
ڕێز و پێزانینم بۆ ئەرک و ماندووبوون و هێزی بیر و بازووی کرێکارانی کوردستان هەیە کە لە دۆخێکی نالەباری ئابوورییدا ، بەردەوامن لە خزمەتکردنی کوردستان.
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخێکی زۆرەوە شەوی ڕابردوو، لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە سنووری پردێ ، چەند پێشمەرگەیەك شەهید و برینداربوون . پرسە و سەرەخۆشی خۆم بە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەكان ڕادەگەیەنم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم . هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم .
سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای ئوردن دەکات
ئەمڕۆ هەینی 2021/4/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن کرد بۆ کۆچی دوایی میر محەمەد بن تەڵاڵی مامی و نوێنەری تایبەتی شای ئوردن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/29 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق کرد.
پهیامی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان دەربارەی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە
ئهمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران ، پڕۆژه یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعشی لە هەرێمی کوردستان پهسهندكرد، بە مەبەستی لێپێچینەوە و دادگاییكردنی تیرۆریستانی داعش لە سەر ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و كۆمهڵكوژیی.