ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە میتیا لێسکۆڤار باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق کرد .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی: پابەندین بە سەرجەم بڕگەکانی یاسای بودجە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لە گەڵ کەناڵی الجزيرة، وەڵامی چەندین پرسیاری تایبەت بە هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لە دایەلۆکی ستراتیجی ئەمەریکا-عێراق، پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و پەیوەندی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێی دایەوە . چاوپێکەوتنەکە لە چوارچێوەی بەرنامەی ( دیداری ئەمڕۆ - لقاء اليوم) پەخشکرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی بە سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/4/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ مستەفا کازمی ، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوی دڵتەزێنی نەخۆشخانەی ( ابن الخطيب) ی بەغدا دەربڕی و ئامادەیی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاریی و یارمەتییەک ڕاگەیاند و هیوای خواست، کارەساتی وا دووبارە نەبێتەوە.
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخێکی زۆرەوە ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ( ابن الخطيب)ی بەغدا -م بیست ، کە بووە هۆی گیان لە دەستدان و برینداربوونی دەیان کەس. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پهیوهندییهكی تهلهفۆنی له وهزیری دهرهوهی ئهمهریكاوه پێگهیشت
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 23 ی نیسانی 2021 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.