Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێلی لە هەولێر کردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێلی لە شاری هەولێر کردەوە.سەرۆکی حکومەت بەشەکانی پێشانگەکەی بەسەرکردوەوە کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەوە، کە تایبەتن بە بوارەکانی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگ و جوانکاری بەشداریان تێدا کردوووە. ...

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی له‌ كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/19، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ باڵيۆز دانيال ڕوبنستين، كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانەی ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق ‌کرد.له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا کە ستیڤ بیتنەر، کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پتەوکردنی زیاتری په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئەمەریکا، پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، ڕێکارەکانی دەست ...

سەرۆکی حکومەت هەموو پشتیوانییەکی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا دەربڕی

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندی ئیمرالیی دەم پارتی بە سەرۆکایەتی هەردوو پەرلەمانتار سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان کرد . لە دیدارەکەدا ، شاندەکە خۆشحاڵی خۆیان بە سەردان و دیدار و کۆبوونەوەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و کورتەیەکیان دەربارەی ئامانجی سەردانەکەیان و هەوڵەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا خستەڕوو و ئاماژەیان بەو ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2/18، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەریس ئیکینجی، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وزەدا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەند ...

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەمڕۆ سوپای عێراق بۆ جارێکی تر لە دەوروبەری کەرکووک و بە تایبەتی گوندی شەناغە و چوار گوندی دیکەی سەر بە شارەدێی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک، ڕێگری لە جووتیارانی کورد کرد بچنە سەر زەوییەکانیان.ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرەوپێشچوون هەبووە لە نەهێشتنی شوێنەواری بڕیارەکانی ڕژێمی پێشوو لە گۆڕینی دیموگرافیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دەستبەسەرداگرتنی زەوی و موڵکی خەلڵ ...

سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کرد. لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلاميی ئێران تاوتوێ کرا و جەخت لە برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ...