ئەمڕۆ دووشەممە 6/10 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو کونسولی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی، جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کردەوە.سەرۆکی حکومەت باسی لە گرنگیی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان کرد کە عێراق و تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ...
سەرۆکی حکومەت؛ پێشخستنی خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن و پۆستە، بەشێکە لە بەرنامەکانی حکومەت بۆ بەسەردەمیکردن و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان
ئەمڕۆ یەکشەممە 6/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیا و سەنتەری ئیگڵ پۆست-ی لە شاری هەولێر کردەوە کە تایبەتە بە کاروباری پۆستە و گەیاندن .سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە ڕێورەسمی کردنەوەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم کۆمپانیا و سەنتەرە، دەبێتە هۆی زیاتر بەیەکەوە بەستنەوەی شارو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە یەکتر و هەروەها بە ناوچەکان ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە ئیسماعیل زارعی کوشا، پارێزگاری کوردستان و محەمەد تەیب سەحرایی، پارێزگاری کرماشان و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی ئێران ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 6/5، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە جەیمس گۆڵدمان، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا و سەردانی حەفتەی ڕابردووی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسا ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 6/4 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پراشانت پیسێ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان، تاوتوێ کرا. باڵیۆزی هیندستان ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تەندروستی و خوێندن و وزە و تەکنەلۆژیادا دەربڕی و ئاماژەی بە وە ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پەرەستگەی لالش دەکات
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6/3 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی پەرستگەی لالش- ی لە قەزای شێخان کرد و لەلایەن میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدییان لە کوردستان و جیهان و جڤاتی ڕوحانیی پێشوازی لێکرا. سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ئێزیدی و ئێزیدییەکان ، یەکێک لە ئایین و پێکهاتە ڕەسەنەکانی کوردستانن و هەرچی پێمان بکرێت لە پێناو زیاتر خزمەتکردنیان ئەنجامی دەد ...