ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/13 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە ، لە دۆخی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی پرسی دوای ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین و ڕەشەبا کە چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەوە و لە چەند ناوچەیەکیش لافاو ڕوویداوە.سەرۆکی حکومەت پارێزگارەکانی ڕاسپارد کە هەموو هەوڵەکانی دە ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/13 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی کرد بەسەرۆکایەتی عەبدوڵڵا ناسر لوتاه جێگری وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات.سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد و سوپاس و پێزانینی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ شێخ محەمەد بن زاید و شێخ محەمەد بن ڕاشد سەرۆک و جێگری س ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 4/10، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆلۆنێل دانێیلێ پیزانی فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو. لە دیدارەکەدا کە کۆلۆنێل ستێفانۆ سلڤادۆری فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئیتالیای کرد بۆ هاریکاری و پشتگیری ...
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە)
بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کریستیانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادی و خۆشیدا ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن.لەم بۆنەیەدا ، هيوادام كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و گەلانی جیهان بە گشتی گەشە بکات و ئاشتی و ئارامی سەقامگیر ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ئایینی و کۆمەڵایەتیی ناوداری کوردستان مامۆستا مەلا تەیب مەلا عەبدوڵلا بەحرکەیی، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کە سوکاری بەڕێزی مامۆستای خوالێخۆشبوو و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هاوخەمیانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتکاری ناسراوی کوردستان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر مامۆستا شێخەڵلا ئیبراهیم-م بیست .خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخەڵلا ئیبراهیم، نموونەى مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و کۆڵنەدەر بوو، لە تەمەنى گەنجییەوە بووەتە پێشمەرگە و لە دوای ڕاپەڕینیش وەک بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و پەرلەمانتار دڵسۆزانە خزمەتی گەل و ...