ئەمڕۆ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی واژۆکرد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، کە دەبێتە بنەمایەک بۆ سەردەمێکی نوێی هاوکاریی بەهێز و بەردەوام لە نێوان هەولێر و بەغدا. لە کۆبوونەوەکەماندا لە بەغدا، سوپاسی سەرۆک وەزیرانم کرد بۆ سەرکردایەتیەکەی و ڕۆڵە سەرەکییەکەی لە نوێبوونەوەی هاوکاری لە نێوانماندا. ئەم رێککەوتنە، خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو وڵات دەکات ...
سهرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان لهگهڵ سەرۆک کۆماری عێراق كۆبووهوه
ئهمڕۆ سێشەممە 4/4 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لهگهڵ عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا ستایشی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال کرا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی شاندی هەردوولا لە گەیشتن بەم ڕێککەوتنە، بەرز نرخێنرا.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، جەخت ...
بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی فیدرال ڕێككەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت واژۆ کرا
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی نیسانی 2023، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، لە بەغدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی فیدرال محەمەد شیاع سوودانی كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرال كرا، هەروەها ڕێككەوتن لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا ، كە رێككەوتنێكی كاتییە تا پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتیی فید ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
ئەمڕۆ سێشەممە4/4 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.سەرۆکی حکومەت لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی کۆدەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ، بەتایبەتی قۆناغە کۆتاییەکانی ڕێککەوتنی تایبەت بە دۆسیەی نەوت و دەستپێکردنەوەی هە ...
سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەکا
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ( حەننا یوسف دیشا)ی خاڵی . سەرۆکی حکومەت ، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. لە بەرامبەردا ، وەزی ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 4/3، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکان و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کرا . جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی پەیوە ...