Skip to the content

هەواڵەکان

پرسی ماددەی ١٤٠ی دەستوور و کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکان تاووتوێ کران

فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، پێشوازی لە دژوار فایەق، ڕاوێژکاری باڵا لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری مادەی ١٤٠ ی دەستوور کرد.

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێم و کونسوڵی چین کۆبوونەوە

لە درێژەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ کونسوڵی وڵاتانی بیانی، دووشەممە  ٢٠٢٢/٩/١٩ ، فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، پێشوازیکرد لە نی روچی کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی لە ھەرێمی کوردستان. 

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە

فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کرد.

کار لەسەر قەرەبووکردنەوەی جووتیارانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکرێت

فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پێشوازی لە ھەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پێشێلکارییەکانی پارێزگاری کەرکووک تاووتوێ کران

هەولێر فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، سەردانی دکتۆر خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانووستان لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵی کرد.

سەرۆکی دەستە لەگەڵ بەرپرسی نووسینگەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کۆبووەوە

بەسەرپەرشتی فەھمی بورھان سەرۆکی دەستە و بە ئامادەیی سەمیرە نادر سەرۆکی فەرمانگەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسی نووسینگەکانی سەر بە دەستە ئەنجامدرا و داوا کرا کاری تیم و پێکەوەیی بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەهێز بکرێت.