Skip to the content

هەواڵەکان

لە سنووری قەزای کۆیە دەیان مینی دژە کەسی لە ناوبردران

بە ئامادەبونی نیازی خالد سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە وەکالەت لە گوندی سوسێ لە سنوری قەزای کۆیە دەیان مینی دژە کەسی لە چالاکیەکدا دوای دۆزینەوەیان لەناوبردران

کۆچەری و ڕەوەندەکان لە مەترسی پاشماوەکانی جەنگ هۆشیار دەکرێنەوە

عەلی عەبدولرحمان، بەرێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر بە شێوەیەکی مەیدانی یاوەری تیمەکانی هۆشیارکردنەوەی کرد، کە بۆ مەبەستی هۆشیارکردنەوەی کۆچەری و ڕەوەندەکان لە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی سەردانی کوێستانی ئالانە یان لە سنوری قەزای چۆمان کرد.

لە قەزای چۆمان سەدان پارچە تەقەمەنیی جەنگی و مین لەناوبران

لە چالاکییەکدا لە چیای بەردەبووک لە سنووری قەزای چۆمان بە سەدان مین و پارچە تەقەمەنی جەنگی بەسەرکەوتوویی لەناوبران.

کێڵگەیەکی مین لە قەزای چۆمان پاکدەکرێتەوە

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ئابی ٢٠٢٢، عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مینی هەولێر،  سەردانی کێڵگە مینێکی لەسەر ڕێگای سەرەکی هامڵتۆن لە سنوری قەزای چۆمان کرد.

لە قەزای کۆیە دەیان مینی دژە کەسی لەناوبردران

هەولێر- هەرێمی کوردستان- عێراق  بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، لە کێلگە مینی (رەبیەی سابیر) لە گوندی سوسێ لە ناحیەی شۆرش سەر بە قەزای کۆیە زیاتر لە  (۳٠) مینی دژە کەسی لە جۆری VAR40 و V69دوایی دۆزینەوەیان پوچەلکرانەوەو لە ناوبردران