دەزگای گشتی كاروباری مین سندوقی سكاڵا دادەنێت لە سەرۆكایەتی دەزگا و گشت بەرێوەبەرایەتیەكان بۆ كارمەندانی هەمیشەی و گرێبەستی دەزگا و لەگەڵ سەرجەم ئەو كۆمپانیا و رێكخراوانەی بواری مین كە مۆڵەتیان لە دەزگای مین هەیە و كاردەكەن لەوبوارە لە هەرێمی كوردستان.
هەواڵەکان
سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین سوپاس و پێزانین ئاراستەی فەرمانگە و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی بواری كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان دەكات
سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین لە پای ئەو هەوڵ و كارە بەردەوامەی فەرمانگە و رێكخراوە نێودەوڵەتیانەی بواری كاروباری مین كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، سوپاس و پێزانینی دەزگای گشتی كاروباری مینی بەخشی بە كۆمەڵێك رێكخراوی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستان.
دەزگای گشتی كاروباری مین سێ كێڵگە مین دوای پاككردنەوەی رادەستی خاوەنەكانیان دەكاتەوە
لیژنەی ڕادەستكردنەوەی زەوی پاككراوە لەمین و تەقەمەنی لە هەریەك لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/ سلێمانی و دهۆك و نوێنەری ڕێكخراوی (MAG) سێ كێلگە مین كە یەكێكیان لە پارێزگای سلێمانی و لە بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەلانی سەر بە قەزای چوارتا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ناحیە و خاوەنی زەوییەكە لە دوای سەلامەتی لە بەكارهێنانی لە مەراسیمێكی شایستەدا لە ئۆفیسی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی چوارتا ڕادەستی خاوەنەكەی كرایەوە
دەزگای گشتی كاروباری مین بەردەوامە لەبەهاناوە چوونی داواكاری هاوڵاتیان
تیمەكانی مینلابەری و تیمی تەقاندنەوە و لەناوبردن رۆژانە بەردەوامن لە پوچەڵكردنەوەو لە نابردنی ئەو مین و تەقەمەنیانەی كە دەبنە مەترسی لەسەر رێگای هاوڵاتیان.
بەسەرۆكایەتی سەرۆكی دەزگای مین ئەنجومەنی كارگێڕی كۆدەبێتەوە
ئەمرۆ20ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی2021 بەسەرۆكایەتی بەرێز جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین و ئامادەبوونی سەرجەم بەرێوەبەرەگشتیەكان و ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێڕی كۆبوونەوی ژمارە(1)ی ساڵی 2021 ئەنجامدرا.
سەرۆكی دەزگای مین سەردانی وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكات
ئەمرۆ18ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی2021 جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین بەیاوەری وەفدێك سەردانی عبدالله حاجی محمود وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كرد.
دەزگای گشتی كاروباری مین ئاماری كاروچالاكیەكانی 2020ی راگەیاند
ئەمرۆ 18ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 دەزگای گشتی كاروباری مین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری كاروچالاكیەكانی 2020ی رادەگەیەنێـت.
سەرۆكی دەزگای مین بینایەی دەزگای مینی بەسەر دەكاتەوە
ئەمرۆ 14ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 بەرێز جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین بەیاوەری بەرێز نیازی خالید بەرێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی سەردانی بینایەی دەزگای مینیان كرد.
كارمەندێك بەهۆی مینەوە شەهید دەبێـت ویەكێكیش برینداردەبیت
لە كاتی كاركردنیان لە گوندی بردیای ناحیەی زوومار مینلابەر (تەحسین غائیب سالح) گیانی لە دەستدا و مینلابەر(حوسێن ناجح ئیبراهیم) بەسەختی برینداربووە، کە هەردووکیان مینلابەربوون لە رێکخراوی نێودەوڵەتی MAG.