Skip to the content

هەواڵەکان

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە نوێنەری پزیشکانی ڤێتەرنەری دەکات

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری راگەیاندن و بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان و بەڕێوەبەری خۆیەتی پێشوازی کرد لە نوێنەرایەتی پزیشکانی ڤێتێرنەری بۆ مەبەستی لەنزیکەوە ئاگادار بوون و بەدواداچوون لە هەنگاو و رێککارەکانی پرۆسەی بەهەمیشەی کردنیان.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دوو بڕیاری گرنگ بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی ناوەخۆیی پرۆژەکانی ماسی دەردەکات

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە نوسراوی ژمارە 689 لە 7/3/2021 بڕیاری قەدەغەکردنی کاتی ڕاوە ماسی بە هەموو شێوازەکان دەردەکات لە مەوسومی 15/3/2021 تا 14/6/2021.

بێگەرد تاڵەبانی لە 8 ی مارسدا خاتونێکی گەنجی خاوەن داهێنانی زانستی خەڵات دەکات

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی راوێژکار و بەڕێوەبەری راگەیاندن و بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان و خانەوادەی ناوبراو لە دیوانی وەزارەت لە پێشوازیەکدا خەڵاتی ڕێزلێنان و هاندانی بەخشی بە خوێندکار (سۆما نیهاد) براوەی یەکەمی پێشبڕکێی خەڵاتی داهێنانی زانستی روانگە.

کەریم سلێمان بریکاری وەزارەت لەگەڵ خاوەن کارگەکانی جبس و جوتیارانی بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی کۆبۆوە

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبونی حسێن حەمەکەریم، بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان، لەگەڵ خاوەن کارگەکانی جبس و فینگەر و جوتیارانی بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی کۆبۆوە.

بەدروشمی بەرەو پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، پرۆژەی دانانی بارکۆد و ستیکەر لە سەر بەرهەمی سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان لە مەڕاسیمێکدا بەفەرمی چووە بواری جێبەجێکردن

بەدروشمی بەرەو پاراستنی بەرهەمی ناوەخۆی، پرۆژەی دانانی بارکۆد و ستیکەر لەسەر بەرهەمی مریشکی سەربڕخانەی المیاس چووە بواری ناساندن و جێبەجێکردنەوە لەڕێگەی بەکارهێنانی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی زیرەک.

ئەنجومەنی ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆبونەوە و چەندین بڕیاری گرنگیان دا

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەئامادەبوونی بریکار و ڕاوێژکار و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری، کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.