دوابەدوای بەداواداچوون و پاڵپشتیکردنی کێشە و داواکارییەکانی جووتیارانی سنووری ئیدارەی ڕاپەرین و ئاراستەکردنی دەقی داواکارییەکانیان بۆ سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران، کێشەکەیان چارەسەرکرا.
هەواڵەکان
بێگەرد تاڵەبانی لە دەربەندیخان بەنداوی دێوانە و بەنداوی دەربەندیخان و ویرێک بەسەردەکاتەوە
دوای نیوەرۆی 2022/9/29 بێگەرد تاڵەبانی بەیاوەری بەڕێز کاک سلێمان قایمقامی قەزای دەربەندیخان لە بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی ، بەنداوی (دێوانە)یان بەسەرکردەوە ، کە خۆشەبەختانە ئێستا لەقۆناغی تەواوبوندایە و ئەمساڵ ئامادەیە بۆگڵدانەوەی ئاو
بەگوژمەى دووملیار و ١٩١ملیۆن دینار بەردی بناغەی سێ پۆند لە ئیدارەی گەرمیان دانران
بێگەرد تاڵەبانی بەیاوەری ستافێکی باڵای وەزارەت، سەردانێکی مەیدانیی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەلایەن جەلال شێخ نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرپرسانی ئیداری لە دیوانی ئیدارە پێشوازی لێ کرا.
وەزیری کشتوکاڵ بە شێوەی مەیدانی سەردانی فەرمانگە کشتوکاڵییەکانی سلێمانی کرد
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە پارێزگای سلێمانی، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی پەیوەندیداری وەزارەت و ستافی نووسینگەی وەزارەت، لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سلێمانی سەر بە وەزارەت کۆبۆوە.
پڕۆژەی باخی خورما لە گەرمیان گرنگیی زیاتری پێدەدرێت
وەفدێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سنووری ئیدارەی گەرمیانیان بەسەرکردەوە.
تاووتوێی کێشە و داواکارییەکانی جووتیارانی ناحیەی قوشتەپە کرا
ئەمڕۆ سێشەممە لە میانی ئەرک و دەوامی ڕۆژانەیدا، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە ژمارەیەک جووتیاری سنووری ناحیەی قوشتەپەی دەشتی هەولێر کرد.
جووتیاران و پسپۆڕانی ڤێتێرنەری بەم ڕێکارانە دەتوانن قەرزی کشتوکاڵی وەرگرن
دوابەدوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشت لەگەڵ بانکی ئەلقرتاسی ئیسلامی، بەمەبەستی دابینکردنی قەرزی بانکی و پاڵپشتیی پڕۆژەکانی جووتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری، وەزارەتی کشتوکاڵ چەند ڕێکاریکی بڵاوکردەوە.
تاوتوێی چەند پڕۆژەیەک لەسنوری ئیدارەی گەرمیان، راپەرین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کران
ئەمڕۆ دووشەممە ،2022/9/26 بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبۆوەو
چەندین بابەت و پڕۆژی گرنگ و ستراتیژی تاوتوێکرا لەسنوری ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.
بەنداوی خنس لە دوا قۆناغی تەواوبوونیدایە
ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەندا و کۆگاکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، سەردانی پرۆژەی بەنداوی خنسی کرد.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی داراییی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبۆوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی ڕاوێژکارانی وەزارەت، پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.