بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی ستافێکی پەیوەندیداری وەزارەت یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی گرنگی واژۆکرد لەگەڵ ڕێکخراوی جایکای یابانی .
هەواڵەکان
بڕیاردرا بە ڕاگرتنی بڕیاری پێدانی باج لەسەر بەرهەمی خەیاری هاوردە لەدەرەوەی وڵات
لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان ،بڕیاردرا بە ڕاگرتنی بڕیاری پێدانی باج لەسەر بەرهەمی خەیاری هاوردە لە دەرەوەی وڵات، تا ڕێکەوتی 2022/4/30 ، وە درێژکردنەوەی ڕێکەوتی دەستپێکردنی قەدەغەی هاوردەکردنی پەتاتەی خواردن بۆ هەمان ڕێکەوتی ئاماژە پێکراو.
یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی پەسند کرا
یاسای ژمارە 20 ی ساڵی 2021 ی تایبەت بە یاسایی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان ،عێراق لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە و پەسند کرا.
بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی لە نوێنەری کار بەڕێکەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا دەکات
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی کرد لە ئایدن ئۆستان نوێنەری کار بەڕێکەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا
وۆرکشۆپێکی تایبەت لە بەغدا بۆ گەشەپێدانی بەرهەمی کشتوکاڵی لە کێڵگەوە بۆ بەکاربەر بەڕێوەچوو
شاندێکی حکومەت لەگەڵ عەبدوڵڵا بن تۆق ،وەزیری ئابووری دەوڵەتی ئیمارات کۆبوونەوە
لە کۆبوونەوەیەكدا له وڵاتی ئیماڕات، بە وردی گفتوگۆ کرا دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیماڕات بە تایبەتی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئهو وڵاته لەبواری وەبەرهێنان، ئاوەدانکردنەوە و سیستەمی بانکی
شاندی حکومەتی هەرێم لە دوبەی لەگەڵ وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی كۆبوونەوە
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سوهەیل مەزروعی وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی كۆبوونەوە.
شاندی باڵای حکومەت لە دوبەی لەگەڵ محەمەد بارکیندۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)كۆبوونەوە
شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ محەمەد بارکیندۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)كۆبوونەوە.
چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لێکتێگەیشتننامەی دروستکردنی چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژی واژۆ کرد
چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگی کێڵگە پەلەوەریەکان گفتوگۆی لە بارەیەوە کرا
بە سەرپەرشتی ڕاوێژکاری وەزارەت، لەسەر ڕاسپاردەی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ،کۆبوونەوەیەک تایبەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی کێڵگە پەلەوەریەکان و کارکردن بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆ و کەمکردنەوەی ئاستەنگ و گیروگرفتەکان بەڕێوەچوو