Skip to the content

بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە هەوڵی گەڕانەوەی شایستەدارایەکانی جوتیارانی هەرێمیان داوە

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وێڕایی پیرۆزبایی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ دابین کردنی قۆناغی یەکەمی بەرهەمی ماندوبوونی شایستەی ساڵانی (2014، 2015، 2016) سوپاسی هەوڵ و ماندوو بوونی هەموو ئەو لایەن و بەڕێزانە دەکات کە بەشداربوون و لەخەمی بەردەوامی جوتیارانی هەرێمی کوردستاندا بوون.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری سەرچاوە ئاویەکانی فیدراڵی عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/21 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی کرا لە مەهدی ڕەشید حەمەدانی، وەزیری سەرچاوە ئاویەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ.

بەڕێوەبەری تازەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر دەست بەکاربوو

ئەمڕۆ دووشەمە 2021/2/15 کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی دیوان، بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوەو رێنمایی کشتوکاڵی، بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیر و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت، بۆ مەبەستی پیرۆزبایی و دەستبەکاربوون لە هێمن سید موراد، وەکو بەڕێوەبەری تازەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵیان کرد.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پشتیوانی یاداشتی داواکاری نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پشتیوانی خۆی بۆ ئەم داواکاریەی فەرمانبەرانی بەنداوەکان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دوپات دەکاتەوەو جەختیش لە جێ بەجێ کردنی داوەکاریەکە دەکاتەوە.

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداری لە کۆنفرانسی بوژانەوەی کفری دەکەن

ئەمڕۆ رێکەوتی 21/1/2021 ،لەشاری سلێمانی هەریەک لە بەڕێزان شەیما جلال کوێخا، ڕاوێژکاری وەزارەت و رحیم حمید عبدالکریم، نوێنەری وەزارەت لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق وەکو شاندێکی نوێنەرایەتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداریان کرد لە کۆنفرانسی بوژانەوەی کفری، کە لە هۆتێل داوا بەڕێوەچوو.

لێژنەی بەرەنگاربونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە کۆدەبێتەوە

 ئەمڕۆ 2021/1/20 لە ب.گ .سامانی ئاژەڵی و ڤێتەرنەری، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی و بە ئامادەبوونی لێژنەی ئەنفلۆنزای باڵندە و پسپۆڕان وسەرجەم بەڕێوەبەرانی ڤێتەرنەری پارێزگاکان وئیدارەی گەرمیان کۆبونەوە.