ئەمڕۆ ٢٠٢١/٤/١٣ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی راوێژکار و ب.گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت، لەگەڵ ژمارەیەک لە جوتیارانی نموونەیی كۆبۆوه.
هەواڵەکان

ئەنجوومەنی راوێژکاریی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بابەتی ئەگەری وشکەساڵیی تاوتوێ كرد
رۆژی ٢٠٢١/٤/١٣ بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بە ئامادەبوونی بریکار و ئەندامانی ئەنجوومەنی راوێژکاری و به میوانداریی چەند کەسێکی شارەزایی ئەکادیمی لەبواری کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، به مەبەستی دیراسە و تاوتوێکردنی ئەگەری وشکەساڵی و هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردەیە لە هەندێ ناوچەی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدرا.

لەمەودوا وهزارهتی كشتوكاڵ ، ڕاستەوخۆ بەرهەمی گەنمەشامیی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردهگرێت
ئهمڕۆ ٢٠٢١/٤/١١ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت، به مەبەستی بە بازاڕکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی گەنمەشامیی جوتیاران، لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیاکانی وشکكردنەوەی گەنمەشامی كۆبۆوه.

یەکێک لە گەنجیەنە گەورەکانی ساردکردنەوەی پەتاتەی پیشەسازی له شاری ههولێر كرایهوه و ههلی كار بۆ ١٢٠٠ كهس دهڕهخسێنێت
ئهمڕۆ ٢٠٢١/٤/١١ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، بە یاوەری ستافێکی باڵای وەزارەت و بە ئامادەبوونی کونسوڵگەری هۆڵەندا، بەشدارییکرد لە مەڕاسیمی کردنەوەی یەکێک لە گەورەترین گەنجینەکانی ساردکردنەوەی بەرهەمی پەتاتەی پیشەسازیی کە لەلایەن کۆمپانیای هەولێر - بەیروت بە شێوازێکی زۆر سەردەمی ئامادەکراوە بە نوێترین تەکنەلۆژیای جیهانیی لەبواری هەڵگرتنی پەتاتەی پیشەسازیی بۆ وەرگرتنەوەی بەرهەمی جوتیاران.

له ساڵی ئاییندهدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،پاڵپشتییهكی تهواوی جوتیاران دهكات بۆ چاندنی پهتاتهی پیشهسازی
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و نوێنەرایەتی پێنچ کۆمپانیا و چەند جوتیارێکی بەرهەمهێنی پەتاتەی پیشەسازی، یاداشتنامەیهكی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەت و کۆمپانیاکانی (ئەربیل بەیروت ، لۆنا ، Golden Earth ،گرین عێراق ، زین سناکس ) واژۆ كرا.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دیراسهی هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵیی دهكات
کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاوی بەنداوەکان و ڕێژەی باران بارین بهڕێوهچوو.

بێگهرد تاڵهبانی وهزیری كشتوكاڵ ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پەرەپێدانی پرۆژەی بەرهەمهێنانی خانووە پلاستیکییەکان کرد.
ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٠٢١/٤/٦ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بریکار و بهڕێوهبهری گشتیی باخداری ودارستان و پاوان، لەگەڵ ستافی باڵای کۆمەڵەی گەشەپێدانی خانووی پلاستیکی کۆبۆوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ ژمارەیەک میدیاکاری کشتوکاڵیی ڕێکدەخات
مەڕاسیمێكی تایبەت رێكخرا بۆ رێزگرتن له ژمارەیەك نووسەرو میدیاكار كه له رابردوودا خزمەتێكی میدیایی بەرچاو و سەرکەوتوویان هەبووە لە بواری کشتوکاڵ و ئاودێری.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەبێ بەرامبەر دەرمانی قڕکەر بۆ جوتیاران دابین دەکات
ڕۆژی ٢٠٢١/٣/٣١ بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی بریکار و راوێژکار و ب.گشتی توێژینەوە و رێنمایی کشتوکاڵیی و بەڕێوەبەری بنەتۆی هەرێم و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت ، دەربارەی چۆنیەتی خەرجکردنی پارەی %2 ی بنەتۆی جوتیاران کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدرا.

شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، پرۆژە كشتوكاڵییهكانی پارێزگای دهۆک بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی چوارشهممه ٢٠٢١/٣/٣١ دوای ئهوهی شاندێكی باڵای وهزارهتی كشتوكاڵی عێراق، بهمهبهستی له نزیكهوه ئاگادار بوون له پرۆژه كشتوكاڵییهكانی ههرێمی كوردستان و چۆنیهتی وهبهرهێنان وكێشهو گرفتهكانی ههناردهو بهبازاڕكردنی بهروبوومه كشتوكاڵییهكان، سهردانی ههرێمی كوردستانیان كرد، ئهمڕۆ شاندهكه بهیاوهریی تیمێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، چهند پڕۆژهیهكی شاری دهۆكیان بهسهركردهوه.