ئەمرۆ 14ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 لەمیانی کۆبونەوەکان لەگەل وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی عێراق و دواین کۆبونەوەیان لەگەڵ د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دواتر کۆبونەوەیان لەگەڵ لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، زۆر بەچڕی جەختی لە شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان کردبۆوە بە نرخی پالپشتی کراو (مدعوم ).
هەواڵەکان
شاندێكی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی هەرێم سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات
ئەمرۆ 13ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەیاوەری بریکار و لێژنەیەکی باڵا، سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات و لەلایەن د.بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەن و فراکسیۆنی کوردستانی پێشوازی لێدەکرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق کۆبۆوە.
ئەمرۆ 13ی کانونی دووم(یەنایەر)ی 2021 هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم و سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بەسەرپەرشتی هەردوو وەزیر و لیژنەیەکی هونەری لە پێکهاتەی هەردوو وەزارەت و بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و جێگری لێژنەی کشتوکاڵی و ئاودێری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبونەوەیەکیان ئەنجام دا.
هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق کۆبونەوەیەکی فراوانیان ئەنجام دا
ئەمرۆ 13ی کانونی دووەم ( یەنایەر) هەرفوو وەزارەت کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا، لەم کۆبونەوەیە کە کەریم سلێمان بریکاری وەزارەت و فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا، محمدامین فارس جێگری لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەیبوون، چەندین بابەتی گرینگی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵ خرانە ڕوو لەسەر بنەمای ئەو دڕافتەی کە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم پێشکەشی کردبوو.
بێگەرد تاڵەبانی و شاندێکی یاوەری سەردانی سەرۆک کۆماری عێراقیان کرد
ئەمرۆ 13ی کانونی دووم (یەنایەر) 2021 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای وەزارەت و بەیاوەری بریکاری وەزارەت و بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و جێگری لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی دکتۆر بەرهەم صاڵح، سەرۆک کۆماری عێراقیان کرد.
بێگەرد تاڵەبانی و شاندێکی یاوەری سەردانی بەغدادیان کرد
ئەمڕۆ رێکەوتی 11/1/2021 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی کرد بۆ بەغدا، شاندەکە سەردانی وەزارەتی بازرگانی عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقیان کرد.
کۆبونەوەیەکی فراوانی تایبەت بە کار و بەرنامە و پلانەکانی راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی 10\1\2021 بەسەرپەرشتی ، هیوا عەلی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەت، کۆبونەوەیەکی فراوان بۆ یەکە و هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەت بەڕێوەچوو.
هۆڵەندا هاوكارێكی باشی بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵە
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، هۆڵەندا لە راهێنان بە جوتیاران و پێدانی نوێترین زانیاری و تەكنەلۆژیای سەردەم لە بواری كشتوكاڵ هاوكارمان بووە.
هەوڵەكانمان بەردەوامی هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوك
ئەمڕۆ سێ شەممە 25/8/2020، پێشوازیمكرد لە بەڕێز نەسروڵڵا زارع رەشنوودی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر.
نرخی كارەبای پڕۆژە كشتوكاڵیەكان كەم دەكرێتەوە
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە هاوكاری وەزارەتی كارەبا كرێی كارەبای بەشێكی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانی كەمكردەوە و بڕیارە سەرجەم پڕۆژە كشتوكاڵیەكان كرێی كارەبایان كەمبكرێتەوە.