Skip to the content

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان

پڕۆژەی شەدار بۆ بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن لە پارێزگای هەولێر کرایەوە

لە مەڕاسیمێکدا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەیاوەریی  د.محه‌مه‌د شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پڕۆژەی (شەدار)ی بۆ بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن کردەوە 

پێنج هه‌زار هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی كۆلێژ و په‌یمانگه‌ كشتوكاڵی و ڤێتێرنه‌رییه‌كان ده‌ڕه‌خسێنرێت

 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بە ئامادەبوونی سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و لیژنەی یاسایی و کشتوکاڵیی لە تەلاری پەرلەمانی کوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا

هەڵمەتی چاندنی ملیۆنێک بەڕوو له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە پێکهاتبوون لە بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان و بەڕێوەبەری دارستان و پاوان بەشدارییان کرد لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی چاندنی ملیۆنێک بەڕوو لە شاری هەولێر

کارگەیەک ڕۆژانە (400) تۆن گۆشت و خواردەمەنی دەخاتە بازاڕەکان

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە خاوەن و بەڕێوەبەری جێبەجێکارى گروپی کۆمپانیاکانی تانج دەکات

حکومەتی ئەڵمانی پشتیوانی لە کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری هەرێمی کوردستان دەکات

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو داوا لە کونسوڵی ئەڵمانیا دەکات پاڵپشتی زیاتری سێکتەری کشتوکاڵ و پیشەسازی کشتوکاڵی بکەن، بە دابین کردنی بنەتۆ و تەرزەکانی تری کشتوکاڵی ئەڵمانی

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نرخی یەک تۆن بنەتۆ بۆ (530) هەزار دینار دادەبەزێنێت

 وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وەک پاڵپشتییەک بۆ جوتیاران، بڕیاردرا بە دابەزاندنی نرخی بنەتۆ لە تەرزی بەبڕشتی خۆماڵی

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ، سەردانی چەندین پڕۆژەی کشتوکاڵییان لە وڵاتی هۆڵەندا کرد

لە چوارچێوەی سەردانی شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ وڵاتی هۆڵەندا لە بەرواری 25/10 بۆ 29/10 سەردانی سەنتەری کشتوکاڵی جیهانییان کرد

یەکەمین کۆنفرانس و پێشانگای کشتوکاڵ و بەروبوومی ئاژەڵی لە نێوان وەزارەتەکانی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بێگەرد تاڵەبانی، یەکەمین کۆنفرانس و پێشانگای کشتوکاڵ و بەروبوومی ئاژەڵی  لە شاری هەولێر کرایەوە، پێشانگاکە لە لایەن کۆمپانیای مجد الاعمال سەرپەرشتی دەکرێت و  ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەێنێت.

بنەتۆکانی ئیدارەی گەرمیان لە ڕێگای ئامێری پێشکەوتوو دەرمان و پشکنینیان بۆ دەکرێت

بەهۆی نزیکبوونەوەی وەرزی داچاندنی گەنم لە ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان لە ڕێگای ئامێری تایبەتمەند بەردەوامە لە دەرمانکردن و پشکنینی بنەتۆی پێویست بۆ جوتیارانی ناوچەکە

بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەکردنی هەر سێ بابەتی پەینی کیمیاوی و ماددەی قڕکەر و بنەتۆ درا

ڕۆژی سێشەممە 2021/10/12 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ  ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا.