Skip to the content

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان

رێگای تەکیە-ئاغجەلەر بەڕوی هاوڵاتیاندا کرایەوە

دانا عەبدولکەریم: حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سورن لەسەر خزمەتکردنی هاوڵاتیان

بۆ گفتوگۆی دیزاینی هێڵی شەمەندەفەر، وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەگەڵ کۆمپانیای (deutsche bahn )ی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە

رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 2 بەکاتی بەرلین، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای (deutsche bahn )ی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە دیزاینکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کودستان.

به‌ گوژمەی زیاتر لە ٣٤٠ ملیۆن دینار، پرۆژه‌ی قیڕتاوكردنی ڕێگای بانی بنۆک لە ھەڵەبجە ته‌واو کرا

پڕۆژەی قیڕتاوکردنی ڕێگای بانی بنۆک لە بناری سوورێن سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە تەواو کرا، کە بە فەرمانی  وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بڕیاری جێبەجێ کردنی درابوو 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی رێگای کەلار-دەربەندیخان تەواو دەکات

لەچوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بە مەبەستی تەواوکردنی پڕۆژەی رێگای دووسایدی کەلار- دەربەندیخان، ئەنجوومەنی وەزیران بڕی (10)ملیار دیناری بۆ بەردەوامی کارکردن لە پڕۆژەکە تەرخانکرد

 

بۆ بەدواداچونی کارو پڕۆژەکان، وەفدێکی وەزارەت سەردانی پارێزگای دھۆک دەکات

بەمەبەستى بەسەرکردنەوەى کارو چالاکى پڕۆژەکانى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن سەردانی پارێزگای دهۆکیان کرد

لەم کابینەیەى حکومەت ڕێگای کەلار ـ سلێمانی تەواو دەکرێت

پڕۆژەی ڕێگای کەلار ـ سلێمانی کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن جێبەجێ دەکرێت، لەم دوو ساڵەدا ، بڕی٥٥ ملیار و ٤١٩ ملیۆن و ٨٤٢ هەزار دیناری بۆ خەرج کراوە و تا ئێستا بە ڕێژەی ٥٣%ى پڕۆژەکە کۆتایی پێ هاتووە.

بەردی بناغەی پڕۆژەی ئەندەرپاسی سێمێل دانرا

ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٢٨ لە رێورەسمێک، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی ئەندەرپاسی سێمێل-ی لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دھۆک دانا.

بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان چەند شوێنێک قیرتاودەکرێ

لەچوارچێوەی کارو پڕۆژە بەردەوامەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان، ھەڵمەتی چاککردنەوەو قیرتاوکردنی چەند شوێنێک لەسەر رێگا سەرەکییەکانی خەلیفان-بالیسان، بەحرکە-جەژنیکان بەردەوامە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە بانگهێشتنامەی سێ کۆمپانیای جیهانی بۆ ئامادەکردنی بەهای ئابوری هێڵی ئاسنین واژۆ دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/2 لە رێورەسمێکدا کە لە دیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن واژۆی لەسەر بانگهێشتنامەی سێ کۆمپانیای گەورەی جیهانی کرد بۆ ئامادەکردنی بەهای ئابوری (جدوی الاقتصادی)ی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان کرد.