ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/2/28 حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و د.سالار عوسمان بریکاری وەزارەت، پێشوازیان لە ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
هەواڵەکان
کردنەوەی سەنتەری ڕۆشنبیری ئەرمەن
بەئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و پارێزگاری هەولێر و جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو جێگری وەزیری دەرەوە و سەرکونسڵی ئەرمینیا لەهەرێمی کوردستان و باڵوێزی ڕوسیا لەعێراق، سەنتەری ڕۆشنبیری ئەرمەن لەسەر قەڵای هەولێر کرایەوە.
لەدیداری یانەی شەترەنجی خانزاد دا
ئەمرۆ سێ شەممە 2021/2/23 حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە د.دڵزار حمد ساڵح سەرۆکی یانەی شەترەنجی خانزاد کرد، لەدیدارەکەدا باس لەگرنگی شەترەنج کرد و کاریگەرییە پۆزەتیڤەکانی ئەو وەرزشەکرد لەبونیادی کۆمەڵگەدا.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە ژمارەیەک پسپۆری بواری دەستنوس کرد
ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 حەمەی حمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان بە ئامادەبونی ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی ناو دیوانی وەزارەت پێشوازی لە عبدولمەجید حەیدەری پسپۆری بواری دەستنوس و ژمارەیەک لێکۆڵەرکرد.
پەیامی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکەوە
ئەمرۆ شەممە 2021/2/20 لای هەموان ئاشکرایە ٢١ شوباتی هەموو ساڵێک، لەلایەن یونسکۆوە بەرۆژی زمانی دایکیی دیاری کراوەو ناسراوە، لەم ڕۆژەدا پیرۆزبایی لەئاخێوەرانی تەواوی زمانەکانی جیھان دەکەین.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کرد.
حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکان و بەڕێوەبەرانی دیوانی وەزارەت پێشوازی لە بەڕێز عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دیداری ڕۆژبەیانی بەڕێوەچوو
ئەمرۆ پێنجشەممە 2021/2/11 بە چاودێریی و ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و له ژێر دروشمی (هزر و هەڵوێست لە خامەی مەلا جەمیل رۆژبەیانیدا) دیدارەکە دەستی بەکارەکانی کرد کەبۆماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامە و لەلایەن ناوەندی رۆشنبیری ئەدیبان و نووسەرانی کەلارەوە ڕێك خراوه و نووسەران و رۆشنبیرانی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان و دەرەوەی كوردستایش بانگهێشت كراون.
کردنەوەی پێشانگایەکی شێوەکاری لە کەلار
ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/11 لە گەلەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری کەلار حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێشانگایەکی بۆ هونەرمەند عەلی تازە دێیی کردەوە
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد.
ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/11 حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەیاواری شاندی وەزارەت سەردانی ئیدارەی گەرمایانی کرد لە کەلار، لە لایان جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرە گشتیەکان و بەرپرسانی دەزگا حوکمیەکانەوە پێشوازی لێکرا.
هێمن ههورامی سهردانى وەزارهتى رۆشنبیرى و لاوان دهكات
د.هێمن ههورامی جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان، كهسهرۆك و جێگرو بڕیاردهرو ئهندامان و راوێژكارانی لیژنهى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وهرزش و لاوان لهپهرلهمانى كوردستان یاوهرییان دهركرد، سهردانی وهزارهتی رۆشنبیرى و لاوانی حكومهتی ههرێمی كوردستانیان كردو لهلایهن حهمهی حهمه سهعید وهزیرى رۆشنبیرى و لاوان پێشوازیى لێكرا.