Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری ڕۆشنیری و لاوان پێشوازی لەوتەبێژی حکومەت کرد

بەئامادەبونی بریکاری وەزارەت و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی دیوان و وتەبێژی وەزارەت، بەڕێز حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە د. جوتیار عادل بەرپرسی فەرمانگەی میدیاو زانیاری و وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لە دیداری سەنتەری میترۆ دا

ئەمرۆ یەک شەممە 2021/2/8 حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەری گشتی چاپ و بلاوکردنەوە، پێشوازی لە شاندێکی سەنتەری میترۆ کرد.

یاریگایەکی وەرزشی لەسەنگەسەر کرایەوە

ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/4 حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان لەشارۆچکەی سەنگەسەری دەڤەری ڕاپەڕین یاریگایەکی وەرزشی کردەوە کەلەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراوە.

ئامادەکاری بۆ بەڕێوەبردنی هەفتەی سلێمانی

ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/3 لە پێناوی زیاتر خزمەتکردنی شاری سڵیمانی وەک پایتەختی رۆشنبیری و شاری داهێنانی ئەدەبی و بەراسپاردەی حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، لە نووسینگەی سلێمانی کٶبوونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو.

شکاندنی پەیکەری فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە کاری تاریکپەرستانە

ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 هەواڵی شێواندنی پەیکەری شاعیری ناوداری کورد ( فەقێ ئەحمەدی دارشمانە) بڵاوبویەوە و نیگەرانیی زۆری لای هەموان، تایبەت ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی کوردستان لێکەوتەوە.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لە دیداری ژمارەیەک پەرلەمانتاردا

ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 بەڕێز حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی وەرزش، پێشوازی لە ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری قەزای زاخۆ کرد.

وەزیری رۆشنبیری لەگەڵ ژمارەیەک ژنی چالاکوانی رۆژهەڵات کۆبویەوە

ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 بەڕێز حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە ژمارەیەک ژنی چالاکوانی ڕۆژهەلاتی کوردستان کرد.

دیداری وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان و لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان

ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/1 حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کرد لەگەل لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان، لەو کۆبونەوەیەدا بە ئامادەبونی بەریوەبەری گستی وەرزش و بەڕێوەبەری گشتی لاوان و لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان بڕیار درا بە پێکهنانی لێژنەیەک بۆ چارەسەری گرفتەکان و کێشە وەرزشییەکان.

وەزیری رۆشنبیری و لاون پێشوازی لە ستافی رێکخراوی (چەمک) کرد.

ئەمرۆ دووشەمە ١\٢\٢٠٢١ بەڕێز حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان، پێشوازی لە ستافی رێکخراوی چاودێری میدیای کوردی کرد.

کۆبونەوەی خولی نوێی ئەنجومەنی وەزارەت بەرێوەچوو

ئەمرۆ دوو شەممە2021/2/1 بەئامادەبوونی بەڕێز حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و سالار عوسمان بریکاری وەزارەت و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت، یەکەمین کۆبوونەوەی ساڵی تازەی ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوەچوو.