Skip to the content

بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان

وەزارەتی ڕۆشنبیری هەموو توانای بۆ گرنگیدانى زیاترى کتێب و وەشان و فراوانکردنى کلتوورى کتێبخوێندنەوە تەرخان دەکات

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی كتێبەوە کە لە ساڵی ١٩٩٥ى زایینی لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆ دیارى کردووە، لە پەیامەکەیدا باسى لەوە کردووە کە هەموو توانای بۆ گرنگیدانى زیاتر بە کتێب و وەشاندن و فراوانترکردنی حەز و کلتووری خوێندنەوە لەناو کۆمەڵگه‌ی کوردستان بە گشتی و لاوان بە تایبەتی، تەرخان دەکات.

پەیامی پیرۆزبایی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی 123یـەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژنامەگەری کوردی

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٤/٢١ وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی 123یـەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە.

پەیامی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکەوە

ئەمرۆ شەممە 2021/2/20 لای هەموان ئاشکرایە ٢١ شوباتی هەموو ساڵێک، لەلایەن یونسکۆوە بەرۆژی زمانی دایکیی دیاری کراوەو ناسراوە، لەم ڕۆژەدا پیرۆزبایی لەئاخێوەرانی تەواوی زمانەکانی جیھان دەکەین.

دیداری وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان و لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان

ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/1 حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کرد لەگەل لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان، لەو کۆبونەوەیەدا بە ئامادەبونی بەریوەبەری گستی وەرزش و بەڕێوەبەری گشتی لاوان و لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان بڕیار درا بە پێکهنانی لێژنەیەک بۆ چارەسەری گرفتەکان و کێشە وەرزشییەکان.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەشداری کۆنفرانسی نووسەرانی ڕۆژئاوا دەکات

رۆژی پێنج شەممە 2021/1/21 بەئامادەبوونی نوێنەری بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک نووسەری رۆژئاواو نوێنەری پارت و هێزەسیاسییەکانی سەرتاسەری کوردستان ، دووەمین کۆنفرانسی یەکێتی نووسەرانی کوردستان/سوریا، لەهەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لەدوو کۆبونەوەی جیاوازدا لەسلێمانی

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (٢١- ١- ٢٠٢١) ، بەڕێز حەمەی حەمەسەعید وەزیری رٶشنبیری و لاوان لە نووسینگەی سلێمانی، لە دوو کٶبوونەوەی جیاوادا لە گەڵ بەرێز بەرێوەبەری شانٶی سلێمانی و ژمارەیەک لە شانٶکارانی بەرێوەبەرایەتییەکە کٶبووەوە